دەستگیركردنی چوار كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

هۆگز عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییان هێزەكانمانیان ئاگاداركردەوە كە ماڵێك لە گەڕەكی باداوە مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكەن هێزەكانمان لە كەمترین ماوەدا چوار تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

ئاشكرایكرد، دەستیشگیرا بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەلانەی كە بەكاریانهێناوە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتەوە وەڵامدراوەتەوە كە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، توانای دامەزراندنی مامۆستایانی…
Total
0
Share