دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشیان واژووکرد

شاندی دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دیوانی چاودێریی فیدراڵ، میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشیان سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق واژوو کرد، بەمەبەستی خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، ڕێوشوێن و میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەش بە فەرمی واژووکرا، بەمەبەستی هەماهەنگیی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێم.

هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی باسیان لەوە کردووە، کاردەکەن و ئامادەکاریی تەواو دەکەن تاوەکو بەمەبەستیی ئاسانكاریی جێبەجێکردنی یاساى بودجەى ساڵى 2021ى عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی وەزارەتەكانى دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەسەر ڕاسپاردەى قوباد تاڵەبانی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، شاندەکە ئامادەیی خۆی نیشاندا هەموو ئاسانکاری و ئامادەکارییەک بکات، بۆ ئەوەى چاودێریى دارایی فیدڕاڵ بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێکەوتوون بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان.

هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئەولەویەت بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق بە هەرێمی کوردستانی سپاردووە لە چوارچێوەی ماددەی 11ی یاساکە، کە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

بابەتی دواتر

مان سیتی دوو یاریزانی بەرامبەر هاری کەین پێشکەشکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share