وەزیری تەندروستی: لە هەرێم لە هەر 100 هەزار کەسێک 150 کەسی تووشبووی شێرپەنجەیە

KRG Health Minister says among eight confirmed Crimean-Congo fever cases, four of them died.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان تووشبوون بە شێرپەنجە لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە و لە هەر 100 هەزار کەسێک 150 کەسیان وەک تووشبووی شێرپەنجە دەستنیشاندەکرێن.

سامان بەرزنجی لە وتارێکدا کە لە کۆنفرانسی لوتکەی شێرپەنجە لە هەڵەبجە پێشکەشیکرد رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان لە هەر 100 هەزار کەس 150 کەسیان وەک تووشبووی شێرپەنجە دەستنیشاندەکرێت لە کاتێکدا لە ئاستی جیهاندا لە هەر 100 هەزار کەسێک 190 کەسیان وەک تووشبوو دەستنیشاندەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم لەژێر ستانداردە جیهانییەکاندایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرفتیکی ئەمڕۆی لایەنی تەندروستییە، ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستیی هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین رووبەڕووی ئەم نەخۆشییە ببینەوە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی مینێکی هەڵگیراوە لە بارەگای پاسەوانی سنوور لە ھەولێر قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share