مان سیتی دوو یاریزانی بەرامبەر هاری کەین پێشکەشکردووە

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی دوو یاریزانی گرانبەهای بەرامبەر هاری کەین پێشکەشی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کردووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەنێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و یونایتد و چێڵسی، کێبڕکێیەکی بەهێز دروستبووە بۆ گواستنەوەی هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی سیتیزنس دەیانەوێت لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی بگرن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان دەربڕیوە دوو یاریزان بەرامبەر بە هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا پێشکەشبکەن، ئەو دوو یاریزانەش ڕەحیم ستێرلینگی ئینگلیزی و گابریێل جیسوزی بەرازیلین.

دانێل لیڤی، سەرۆکی سپێرز لەلایەن هاندەرانی یانەوە فشارێکی توندی لەسەر دروستبووە و دەیەوێت پارێزگاری لە پێگەی یاریزانەکە بکات، کە تاوەکو سێ وەرزی دیکە بۆندی لەگەڵ یانە مێژووییەکەی شاری لەندەن هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 150 ملیۆن پاوەندیان بەرامبەر گواستنەوەی داواکردووە، بەڵام خودی یاریزانەکە خواستی لەسەر ڕۆیشتنە و ئەوەش گەورەترین کێشەی بۆ دروستکردوون.

” زە سەن” ئاماژەیکردووە، کە بەڕێوەبەرانی سپێرز ئەگەر تاوتوێی بۆندە پێشکەشکراوەکان بکەن، پێشەنگی بە سیتی دەدەن، کە دوو باشترین یاریزانی بەرامبەر کەینی تەمەن 27 ساڵ پیشکەشکردووە، نرخەکەیان زیاترە لەو ئۆفەرانەی یونایتد و چێڵسی پێشکەشیانکردووە.

بابەتی پێشتر

دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد میکانیزمی هەماهەنگیی هاوبەشیان واژووکرد

بابەتی دواتر

پەیامەکانی پیرۆزبایی لە 46هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share