حزبی شیوعی: دامەزراندنی یەكێتی وەك پێداویستییەكی خەبات دژ بە ڕژێمی دیكتاتۆری
حزبی شیوعی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ناردووە و تیایدا هاتووە، لە (46) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی یە خەباتگێڕەكەتان، جوانترین سڵاو و پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەین و هیوای گەشە و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەت بەگەل و نیشتمانەكەماندا.
دەشڵێت، “دامەزراندنی یەكێتی لەسەردەمی خۆیدا وەك پێداویستییەكی خەبات دژ بە ڕژێمی دیكتاتۆری هاتبوون كە لەگەڵ هێزە تێكۆشەرەكانی تری نێو گۆڕەپانی تێكۆشاندا درێژەی بە خەباتدا، وێڕای گرفت و ئاستنەنگەكان توانرا بە پێكهێنانی بەرەی كوردستانی یەكێتی ریزەكانی هێزە سیاسییەكان بەرەوپێش ببات و ببێتە یەكێك لە فاكتەرە گرنگەكانی سەركەوتنی ڕاپەڕینی گەلەكەمان لە ئاداری 1991دا كە بووە وانەیەكی گرنگی شۆڕشگێڕانە لە خەبات و تێكۆشانی هاوبەشدا”.
حزبی شیوعی ئاماژەشدەدات، لایەنگری كاری پێكەوەیی هەموو هێزە كوردستانیەكانین لەپێناو بەجێهێنانی ئەركەكانی قۆناغەكە و گەیاندنی گەلەكەمان بۆ كەناری ئارامی و ئاسوودەیی و دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و شایستە.
پەیامی کونسوڵگەریی ئێران لە سلێمانی
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه‌وه
مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ناردنی په‌یامی جودا بۆ به‌ڕێزان پاڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی چل و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه له به‌رپرسان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و شكۆمه‌ندی بۆ خواستن.
شوشتری له په‌یامه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له گشت ره‌هه‌نده‌كان دا په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و و ریشه‌دار بووه و بڕوای ته‌واوه‌تی خۆی نیشان داوه به‌وه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوو دا و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان دا زیاتر پته‌وتر ده‌بێت. سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆتایی دا یاد و یاده‌وه‌ری مه‌رحومی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق و دامه‌زرێنه‌ر و رابه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌رز و بوڵند ڕاگرتووه.
دەقی پەیامی سەرۆکی پەرلەمان
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ..
بەڕێزان ھاوسەرۆکان کاک بافڵ و کاک لاهور..
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
به‌بۆنه‌ی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمەرگەو ڕێکخستنە دێرینه‌كان، زیندانییە سیاسییەکان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان دەکەین.
دیارە ئەم یادە مەزنە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کەکوردستان و ناوچەکە بەھەستیارترین دۆخی سیاسی و ئابووری، ھەژموونی وڵاتانی ئیقلیمیدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە ئەو ڕاستییە بیر بخەینەوە کەیه‌كێتی له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییەکی بەھێزی سیاسیدایه، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان، عێڕاق و ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش لێمان ده‌خوازێت له‌هه‌موو كاتێك زیاتر دەستبگرین بەدروشمە باڵا پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم لەبوارە جیاوازەکانداو بەپێداگرییەوە کار بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان و بەرجەستەکردنی پلان و بەرنامەکانمان بکەین.
دەکرێت ئەم یادە بكەینە دەرفەتی دەسپێشخەریی بەرقەرارکردنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بەئاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چه‌قبه‌ستووه‌ى ئێستا، له‌پێناو خزمه‌تكردنێكى شایستەتر به‌هاووڵاتیيان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هەرێمی كوردستان.
بۆ ئەم یادە پڕشکۆیە وەبیرهێنانەوەی گووتارە دانسقەو کار‌و هەڵوێستە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ئیلهامبەخشی ئایندەمانە، وەک چۆن ئەوێ ڕۆژێ دروشمی (مافی چارەی خۆنووسین)ى کرد بەواقیع و ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش بوو بەڕایەڵەی نێوان شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕین، ھاوکات نەسرەوتن و بەردەوامی لەخەباتی مەدەنی و پێشمەرگایەتی تاجێگیرکردنی فیدڕاڵییەت لەدەستووری عێڕاقدا، هەرێمەکەمانی کرد بەقەوارەیەکی دەستووری، ئێستاش پێوستە واقعبینی و حیکمەتی مام ببێتە بنەمای کار‌و هەڵوێستمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان.
بەرزو پێرۆز بێت یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و دامەزراندنی ی.ن.ک.
نەمری بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەھیدان.
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2021/5/31
پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ یەکێتی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا راگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم، کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.
پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ یەکێتی
مەكتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە هاوتا یەكێتییەكەی دەكات، جەخت لە هەماهەنگی و یەكڕیزیی نێوانیان دەكاتەوە بۆ “دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاوڵاتییان”.
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی 46هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی مەكتەبی سیاسیی حزبەكە كرد، دەڵێت، “یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هاوخەبات و هاوپەیمانێكی گرنگ و سەرەكیی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ھاوشان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە بەدیهاتن و پاراستنی دەسكەوتەكانمان”.
مەكتەبی سیاسیی پارتی ئەوەش بە یەكێتی دەڵێت، كە “ئومێدەوارین لەم قۆناغەشدا بەهەموو لایەك هەوڵ بدەین بۆ بەرزراگرتنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان و بەگیانی بەرپرسیارییەتی و نیشتیمانپەروەرییەوە، بەپێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێ”.
پارتی جەختیشدەكاتەوە لەسەر “هەماهەنگی و تەبایی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گیروگرفتەکان و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و بەختەوەریی بۆ هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانمان و پاراستی قەوارەی ھەرێمی کوردستان”.
پەیامی پیرۆزبایی گۆڕان بۆ یەکێتی
بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی خەڵك بێت.
لە بەیاننامەیەکدا، بزوتنەوەى گۆڕان بۆ یەکێتى نیشتمانى کوردستان، پیرۆزبایى لە هاوسەرۆکان و ئەنجومەنى سەرکردایەتى و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى ئەو حزبە دەکات.
گۆڕان دەشڵیت، “هیواخوازین ئەو یادە هاندەرى زیاترى تەبایى و یەکگوتاریى کوردستانیان بێت لەسەر ئاستى عێراق، بۆ ناوخۆى هەرێمیش فاکتەرى بەهێزکردنەوەى هەنگاوەکانى چاکسازیى گشتگیر بێت بۆ خزمەتى هاوڵاتیان”.
لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەى گۆران، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئومێدەوارین پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەسەر بنەماى وەڵامدانەوەى پێداویستیى خەڵک و سەرخستنى هاوپەیمانێتیى کوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەران”.
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکێتی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، له يادى 46 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خۆيان و له ڕێگه‌ى ئه‌وانيشه‌وه له ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى كاديران و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان وه‌ك هێزێكى سياسيى سه‌ره‌كيى كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دياره له مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى ئازادى و به‌ديهێنانى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مڕۆش يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا.
به‌ڕێزيان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى گه‌لى كوردستاندا به گرنگ و پێويست زانى، هه‌روه‌ها له‌م ياده‌دا سڵاو و دروودى بۆ گيانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتى كرده‌وه كه به ڕێز و شكۆوه يادى ده‌كه‌ينه‌وه.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان سوپاس و پێزانينى خۆيان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختيان له ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه.