ئەنچلۆتی بووە بە یەکەم داواکراوی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵدایە بە زووترین کات کەیسی ڕاهێنەری نوێ بۆ وەرزی 2021-2022 یەکلاییبکاتەوە، لە ئێستاشدا کارلۆ ئەنچلۆتی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی زێدان.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە زاری “ئیل لارگێرۆ”وە بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرانی مێرەنگی جارێکی دیکە پەیوەندییان بە کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵییەوە کردووە و لەئێستادا ئەزمووندارەکەی یانەی ئێڤەرتۆن بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ڕاهێنەری مێرەنگی.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی پاریس سان جێرمان دەرگای بەڕووی ماوریسیۆ پۆچتینۆدا داخست و هیچ دەرفەتێکیان بە یانەی شاهانە نەدا دانوستاندن بۆ گواستنەوەی بکات، هەروەها لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتوون.

مارکا نوسیویەتی، ئەنچلۆتی ڕاهێنەرێکی خۆشەویستە و تەنانەت ئەو ساتەش ماڵئاوایی لە یانەکە کردووە، ماڵئاواییەکی دروستی کردووە، بە پێچەوانەی زێدانەوە کە هێرشی توندی کردووەتە سەر سەرۆکایەتیی یانە.

بابەتی پێشتر

پەیامەکانی پیرۆزبایی لە 46هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا

بابەتی دواتر

بەهۆی ئالێگرییەوە دۆخی دیبالا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share