ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەی فول برایت-ی بۆ خوێندنی ماستەر لەو وڵاتە بۆ ساڵی 2024 راگەیاند، کە بواری جیا جیا دەگرێتەوە و سەرجەم خەرجییەکەی لەسەر حکومەتی ئەمریکایە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەسەرجەم مامۆستایان لەزانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن”.

 مەرجەکانی داواکارى پێشکەشکردن:

– پێشکەشکار پێویستە هاوڵاتی و دانیشتووی عێراق بێت.

– هاوڵاتیی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بکەن.

– پێشکەشکار پێویستە لە وڵاتی عێراق دابنیشێت، لە کاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.

– پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.

– پێویستە پێشکەشکار خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.

– پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمیی بەهێزی هەبێت.

– پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزیی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت پێش دەستپێکردنی کۆرسی ئەکادیمی.

– پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نیە یا  کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان  لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

– خاوەن باکگراوندی جیا جیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەش کردن بۆ ئەم بەرنامەیە.

سەبارەت بە ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:

– پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر بێت.

– دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.

– دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.

– دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی (Scholarship.digital.gov.krd).

– بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لە کەرتی گشتی، دوای بە دەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەم لینکە (Scholarship.digital.gov.krd) پربکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت.

– دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە   1/5/2023

– بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری تکایە سەیری  پرۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن بەم وردەکاریەی خوارەوە:

Email: [email protected]

Telephone: 07706452275

بابەتی پێشتر

ژنێک دەستگیرکرا کە بە ناوی بەتاڵکردنەوەی سحرەوە پارەی لە کەسێک سەندووە

بابەتی دواتر

پۆلیس پیاوێکی بە جلی ژنانەوە دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share