دەرفەتی دامەزراندن راگەیەندرا و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری خوازیاران و دەرچووانی سنوورەكە دەكەینەوە دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی كەلار 20ی ئەم مانگەیە لەو وادەیە بە دواوە پێشكەشكردن بۆ دامەزراندن رادەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری خوازیاران و دەرچووانی سنوورەكە دەكەینەوە دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی ئەو 58 فەرمانبەرەی كە بڕیارە بە شێوەی گرێبەست بۆ سایلۆی كەلار دابمەزرێن، تا كاتژمێر 8ی ئێوارەی 20ی ئەم مانگەیە لەو وادەیە بەدواوە پێشكەشكردن بۆ دامەزراندنەكە رادەگیرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە رێكارەكانی خاڵبەندیكردن بۆ پێشكەشكاران پەیڕەودەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
Total
0
Share