ئەمڕۆ و سبەینێ، شەممە و یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا بە ئەنجامدانی کێبڕکێی کۆتا هەفتە کۆتایی بە چالاکییەکانی وەرزی 2020/2021 دەهێنن.
ئەمڕۆ، شەممە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا” حەوت ڕوبەڕووبوونەوەی چارەنوسسازی هەفتەی (38) ئەنجامدەدرێت، کە کۆتا گەڕی چالاکییەکانی وەرزی 2020/2021ی لالیگایە، تیایدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە بەلەد وەلید دەبێتە پاڵەوانی وەرز.
لەلایەکی دیکەوە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەرامبەر یانەکانی ڤیاڕیاڵ و ئیبار یاریدەکەن، یانەی شاهانە بەو هیوایەیە ئاتلەتی بەرامبەر بەلەد وەلید ئەنجامێکی خراپ تۆماربکات، تاوەکو بتوانن لە کۆتا هەفتەدا لوتکەی لالیگا بەدەستبهێننەوە.
لە خولی ئیتاڵیا سێ ڕوبەڕووبوونەوە ئەنجامدەدرێن، کە لە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ گرنگییەکی ئەوتۆیان نابێت، بەوپێیەی هەندێک لەو یانانە لە نمونەی پارما و کرۆتۆنی دابەزینیان بۆ خولی پلە دوو مسۆگەرە و یانەکانی دیکەش مانەوەیان لە خولی پلە یەک یەکلاییکردووەتەوە.
لە خولی ئەڵمانیا نۆ ڕوبەڕووبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن، دۆرتمۆند یاری لوتکە بەرامبەر لیڤەرکوزن دەکات و بایرن میونشن و لایپزیگ بەرامبەر یانەکانی ئاوگسبۆرگ و یونایەن بەرلین دەبنەوە.
لالیگا (هەفتەی 38)
هوێسکا – ڤالێنسیا (7:00)
بەلەد وەلید – ئەتلەتیکۆ مەدرید (7:00)
ئیبار – بەرشلۆنە (7:00)
سێلتا ڤیگۆ – ڕیاڵ بیتیس (7:00)
ئوساسۆنا – ڕیاڵ سۆسیداد (7:00)
ڕیاڵ مەدرید – ڤیاڕیاڵ (7:00)
ئیڵچی – ئەتلەتیک بلباو (7:00)
کالچیۆ (هەفتەی 38)
کالیەری – جێنەوا (9:45)
کرۆتۆنی – فیۆرنتینا (9:45)
سامپدۆریا – پارما (9:45)
بوندس لیگ (هەفتەی 34)
ڤێردەربریمەن – بوروسیا مونشنگلادباخ (4:30)
دۆرتمۆند – بایەرلیڤەرکوزن (4:30)
ئینتراخت فرانکفۆرت – فرایبۆرگ (4:30)
کولن – شالکە (4:30)
بایرن میونشن – ئاوگسبۆرگ (4:30)
ڤۆلفسبۆرگ – ماینز (4:30)
هۆفنهایم – هێرتا بەرلین (4:30)
یونایەن بەرلین – لایپزیک (4:30)
شتوتگارت – ئارمینیا بیلیفێلد (4:30)