چاڤی “بۆندی خەونەکان” لە ڕیاڵ مەدرید تێکدەدات؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز لە سەرەتای ساڵی 2022 چاوی بە یەکێک لە گەوهەرەکانی بەڕازیل کەوتووە، هەمان ئەو یاریزانە لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە داواکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی خواکیم پیێرای ڕۆژنامەنووسی “دیاریۆ سپۆرت”، ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2022 چاڤی هێرناندێز لە نووسینگەکانی “کامپ نو” چاوی کەوتووە بە “ئێندریک”، ئەستێرەی لاوی یانەی پاڵمێراس و دانی ئالڤێس کۆبوونەوەکەی ڕێکخستووە.

ئیدارەی بارسا لەسەر داوای دانی ئالڤێس، ئێندریکی بەهرەدار و باوکیان بانگهێشتی “کامپ نو” کردووە، داواشیان لێکردوون ئۆفەری یانە زەبەلاحەکانی دیکە ڕەتبکەنەوە و پەیوەندی بە پێکهاتەی چاڤی-یەوە بکەن.

بەڕێوەبەرانی بارسا دەرفەتی ئەوەیان بۆ یاریزانەکە ڕەخساندووە، کە ماوەیەک سەردانی ئیسپانیا بکات بۆ ئاشنابوون بە کەشی ناوخۆیی یانەی بەرشلۆنە.

ئێنریک یەکێکە لە گەوهەرە نوێیەکانی بەڕازیل و 14 یاری بۆ پاڵمێراس کردووە، نۆ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

"فیفا' سزای دارایی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا-دا سەپاند

بابەتی دواتر

سیمکارتی بێسەرەتا "علوج" ناهێڵدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share