کەشتییەکی گەشتیاریی میسری بە 45 سەرنشینەوە نقومبوو

کەشتییەکی گەشتیاریی میسری کە 45 سەرنشینی تێدابوو ئەمڕۆ دووشەممە لە دەریای سووردا نقومبوو.

بەپێی زانیاریی میدیا عەرەبییەکان، لەنێو سەرنشینانی کەشتییەکەدا تەنها 16یان رزگارکراون کە هەندێکیان بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

گەڕان بەدوای کەسە ونبووەکاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی و هێزە چەکدارەکان هێشتا بەردەوامە.

کەشتییەکە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024 لە مارسا عەلامەوە بەرەو بەندەری پۆرتۆ غالب بەڕێکەوتووە و بڕیار بوو رۆژی 29ی هەمان مانگ بگەڕێتەوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکە لە باکووری مەرسا عەلام نوقمبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا: کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای رەش بەئامانج گیرا

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لە دەریای رەش هێرشكرایە سەر كەشتییەكی بازرگانی. وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، كەشتییەكی…
Total
0
Share