هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە یان گۆڕینی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، بۆ گۆڕینی تابلۆکانیان پێویست ناکات ئۆتۆمبێلەکانیان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان.

دەشڵێت، تەنها دەتوانن تابلۆ کۆنەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن بەمەبەستی گۆڕینی بۆ تابلۆی نوێ و ئەم کارەش ئارەزوومەندانەیە، لەبەرامبەردا بڕی 30 هەزار دینار وەک رسومات وەردەگیرێت، پاشان هاوڵاتی تابلۆکە وەردەگرێت و خۆی تابلۆکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دەبەستێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share