کۆتینیۆ بە ئۆبامیانگ؟ دوو ڕۆژنامە و دوو وەڵام

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ ئەنجامبدات، بەومەرجەی جەمسەرێکی ئاڵوگۆڕەکە پێکهاتبێت لە پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەزاری سکای سپۆرتەوە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە و ئارسیناڵ تاوتوێی ئاڵوگۆڕێکی گەورەیان لەنێوان فیلیپی کۆتینیۆ و پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ کردووە.

بەم ئاڵوگۆڕە هەردوو یانەکە سوودمەند دەبن، ئارسیناڵ ئەزمووندارێک بۆ پێکهاتەکەی دابیندەکات، هەروەها بەرشلۆنەش لە دووەم بەرزترین موچەی پێکهاتەکەی ڕزگاری دەبێت.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نووسیویەتی، دوای گەیاندنی ئەم زانیارییانە بە چواردەوری کۆتینیۆ (کەسە نزیکەکانی)، دووپاتیانکردووەتەوە، بابەتێکی وەها بوونی نییە و یاریزانەکەی سیلیساو بەهیچ شێوەیەک ناچێتە نێو چێوەی ئاڵوگۆڕەکەوە.

کۆتینیۆ لەئێستادا بەشداريی یەکەی ڕاهێنانەکانی بارسای کردووەتەوە، ئۆبامیانگی گابۆنیش لەتەمەنی 32 ساڵیدا هاوشێوەی هەر یاریزانێکی دیکە خۆشحاڵدەبێت بە یاریکردن بۆ بەرشلۆنە، بەڵام کێشەیەکی دیکەی بەرشلۆنە لە مارتین برەیزوایتی دانیمارکییە کە ئامادەنییە یانەکە بەجێبهێڵێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتیدایە

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی چیرۆکی پیتەر کراوچ زیندوودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share