مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و دەڵێت، “پرسی هاوکاری و هەماهەنگی بابەتی سەرەکیی دیدارەکەیان بووە”.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ جەنەراڵ مەکنیزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەنەڕاڵ کارلۆت، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووینەوە، خۆشحاڵ بووین بە تاوتوێکردنی هەندێک پرسی وەک لەمپەرە ئەمنییەکان و پرسی ئابوری لە ڕۆژئاوا و ڕوبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش”.

کۆبوونەوەکە دوێنێ هەینی 21ی ئایار بەڕێوەچووە، بەڵام بەهۆکاری ئەمنی، ڕانەگەیەندرابوو ئەو بەرپرسانەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

سەردانی ئەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانییەکانی تورکیا، سەبارەت بە گرنگیدانی ئەمریکا بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەنقەرە پێی وایە، “ئەمریکا هاوکاریی تیرۆر دەکات”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی کۆتا هەفتەی خولەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

ئالێگری بەتەنها نییە و یاریزانێکی یوڤی پەلکێشی مەدرید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share