سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و هەماهەنگییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لەنێوان هەرێم و عێراق دووپاتکرانەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا هەماهەنگییە هەواڵگری و ئەمنییەکان لەنێوان هەرێم و عێراق دووپاتکرانەوە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و پرسی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریسـ.ـتان و یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات، تاوتوێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری تەئکیدی لەبەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند بوونی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئەمنییەکان فاکتەرێکی باشتر دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشلکارییەکان.

وتیشی، “هەموو هەوڵەکانشیان لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا دەبێت بۆ رێگریکردن لەهەر یاساشکێنییەک کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و خەڵکەکەمان بگەیەنێت و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: لە سبەینێوە دەست بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەكرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شارەكە دەكاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ…
Total
0
Share