پەرلەمانتارێك: توركیا بەشێكی خاكی عێراقی داگیركردووە، پێویستە بەهێز دەربكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە بەهێز وەڵامی توركیا بدرێتەوە، بۆ دەركردنی لەنێو خاكی عێراقدا، چونكە ئەو وڵاتە بەشێكی زۆری خاكی عێراقی لە ڕێگەی هێزەوە داگیركردووە.

عامر فایز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بونی سوپای توركیا لە خاكی عێراقدا بەبێ ئەوەی وەڵامێكی سیاسی یان سەربازی لەدژی گیرابێتەبەر، مانای داگیركردنی بەشێكی گەورەی خاكی عێراقە لە ڕێگەی هێز و سەربازەوە.

دەشڵێت، “پێویستە عێراق بە هێز وەڵامی توركیا بداتەوە، چونكە عێراق هیچ ڕێككەوتنێكی سیاسی و سەربازی لەگەڵ توركیادا نیە، تا بە شێوەیە فراوانە ئامادەیی هەبێت و هەر كردەوەیەك بیەوێت ئەنجامیبدات”.

ئەو پەرلەمانتارە، ڕەخنە لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە و حكومەت و لایەنە ئەمنیەكان دەگرێت و دەڵێت، ئامادەیی سوپای توركیا لەنێو خاكی عێراقدا تەواو نایاسایی و داگیركاراییە، كەچی بێدەنگن.

عامر فایز پێشیوایە، “پێویست بوو پەرلەمان لێپرسینەوەی لە وەزیری دەرەوە بكردایە، بەهۆی بێدەنگ بوونی لەو ڕوداوانە و ئەو ڕۆڵە لاوازەی لە داگیركارییەكانی توركیا بینیویەتی”.

بابەتی پێشتر

هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ..منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان لە مەلەوانگەی باخەكەیان خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share