سەرۆک کۆماری نوێی عێراق سوێندی یاسایی خوارد

ئێوارەی ئەمڕۆ د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دوای هەڵبژاردنی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سوێندی یاسایی خوارد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند، “سوێند بە خودای گەورە، ئەرک و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانم بە دڵسۆزی بەجێبگەیەنم و پارێزگاری لە سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بکەم، پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکەم”.

لەبەشێکی دیکەی سوێند یاساییەکەی ئاماژەی بەوەکرد، “چاودێر دەبم بەسەر ئاسایشی زەوی و ئاسمان و ئاو و سامان و سیستەمی دیموکراتی فیدڕاڵی، کاردەکەم بۆ پاراستنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و سەربەخۆیی دادوەری”.

 

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی دیکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کرد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share