فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكمان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكاندا نەكردووە”.

فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە وئاماژەی بەوەكردووە ،”هەڵویستی ئێمە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی زۆرینەوە نەگۆڕدراوە و سوورین لەسەر هەڵویستەكەی پێشترمان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فراكسیۆنی سەدر هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێكی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكاندا ئەنجامنەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوكرایەوە

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختدەكەنەوە، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی…
Total
0
Share