هەپەگە بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد ڕاگەیاند

هەپەگە: چالاکییەکی زۆر کاریگەر و گەورە و ئەنجامگیر بوو

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال درەنگانی شەوی ڕابردوو لە دژی فەرماندەیی ناوەندیی هەشتەمین بارەگای سەرەکیی سوپای تورکیا لە ئامەد “چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا”.

دوپاتیشیدەكاتەوە، “چالاکییەکی زۆر کاریگەر و گەورە و ئەنجامگیر بوو”، دەشڵێت، دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ‌دەنگی تەقینەوە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بیسترا، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی پەکەکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاویانکردەوە، لە شاری ئامەد، دوای ئەوەی دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، دەرکەوت هێرشکراوەتەسەر ناوەندی فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین: دیارنەمانی 750 ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، دزینی بڕی 750 ملیۆن دیناری داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن کارمەندێکەوە دوورە لە راستییەوە. حەسەن کەلکانى…
Total
0
Share