لەماوەی 24 كاتژمێر ڕابردوودا 832 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و 853 توشبووش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 469 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 832 توشبووی نوێ تۆماركراوە.
زۆرترین توشبوو لە سلێمانی-یە بە 376 حاڵەت، دوای ئەویش دهۆك دێت بە 233 حاڵەتی توشبوون.
هەر لەو ماوەیەدا 853 توشبوو چاكبوونەتەوە و هەشت توشبووش گیانیانلەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.
ئاشكراشیدەكات، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 163 هەزار و 17 حاڵەت، لەو ژمارەیە 146 هەزار و 558 كەسیان چاكبوونەتەوە و 12 هەزار و 275 كەسیان لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 184 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.