تەندروستیی جیهانی: دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە تووشبوون بە سیل بەرزبووەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی سیل لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، وڵاتان و شوێنە هەژارەکانیش زۆرترین تووشبوویان هەیە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، لە کۆتایی ساڵی 2021دا ژمارەی تووشبووانی سیل گەیشتە 10.6 ملیۆن ئاستی بەرزبوونەوەی تووشبوونیش بەراورد بە ساڵی 2020 %4.9 بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا جیهان ڕووبەڕووی دۆخێکی توندی نەخۆشییەکە دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، هەروەها نەخۆشییەکە پشگوێخراوە و بە نابەرپرسیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هۆکارێکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە لە ماوەی ساڵانی 2020 بۆ 2021دا بەهۆی کۆرۆناوە ڕێکارەکانی کوتان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سیل پشتگوێخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
Total
0
Share