وەزارەتی پێشمەرگە دوامۆڵەت بۆ خۆڤاکسینکردنی یەکە سەربازییەکان دیاریدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، 20ی کانوونی دووەمی وەک دوامۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاریکردووە، هەر کەسێك ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووەتەوە کە دەبێت لە ماوەی یەک ڕۆژدا لیستی ناوی سەرجەم ئەو کەسانەیان ڕادەستبکەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

هەروەها دوامۆڵەتی دیاریکراویش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ئەو یەکە سەربازییانەوە 20ی کانوونی دووەم دەبێت، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەر کەسێک لە دوای ئەو ماوەیەوە ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان دەکاتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی بکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی ڤاکسین ئاسنکارییان بۆبکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری سامانە سروشتییەكان: دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و خەڵك ڕازین

بابەتی دواتر

پۆلیسێکی کورد لە کرماشان لەسێدارەدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share