مباپێ بە دوو مەرج گرێبەست لەگەڵ پاریس نوێدەکاتەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، کیلیان مباپێ گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان خاوکردووەتەوە و بە ئۆفەرە نوێیەکان قایلنابێت.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایکردووە، کە کیلیان مباپێ پڕۆسەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی پەکخستووە و ڕێگەنادات بەرەوپێشچوون ڕووبدات، ئەمکارەشی لەپێناو سەپاندنی مەرجەکانیدایە.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆندی ئاسکە فەرەنسییەکە پێش یورۆ نوێناکرێتەوە، بەڵکو ئەگەر پێشکەوتنێک لە دانوستاندنەکان ڕووبدات دەکەوێتە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

پاریس لە هەوڵدایە بۆندی یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2025 نوێبکاتەوە، بەو مەرجەی بتوانێت لە هاوینی 2024 لەگەڵ یانەیەکی دیکە ڕێککەوتن بکات، بەڵام یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە دوو مەرجی جیاوازی هەبووە و بەبێ ئەو مەرجانە ئامادەنەبووە بە ئۆفەرەکانی لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی قایلبێت.

مەرجی یەکەم بریتیبووە لە، نوێکردنەوەی گرێبەست تاوەکو 2023 و توانای دانوستاندنکردن لەگەڵ یانەیەکی دیکە لە هاوینی 2022.

مەرجی دووەمیش بریتی بووە لە گەرەنتی بونیادنانەوەی پێکهاتەی پاریس بەشێوەیەکی بەهێزتر لە وەرزەکانی ڕابردوو، تاوەکو بتوانن نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون و چاكبوونەوە لەیەك نزیكن

بابەتی دواتر

ئینسینی و گاتوسۆ بەیکەوە ناپۆلی بەجێدەهێڵن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share