ئاماری نوێی كۆرۆنا.. سلێمانی لە توشبوون و گیانلەدەستداندا هەڵكشا

تووشبوویەكی كۆرۆنا – وێنە، ڕۆیتەرز

توشبوونی نزیكەی 800 كەسی دیكە بە كۆرۆنا و چاكبوونەوەی نزیكەی 900 توشبوو لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 810 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارە 797 توشبووی نوێ تۆماركراون.

زۆرترین حاڵەتی توشبوون لە سلێمانی-یە بە 307 حاڵەت، دوای ئەویش هەولێر دێت بە 247 حاڵەت.

هەر لەو ماوەیەدا 879 توشبوو چاكبوونەتەوە و 11 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین حاڵەت لە سلێمانی بووە بە شەش گیانلەدەستدان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 161 هەزار و 327 كەس، لەو ژمارەیە 144 هەزار و 740یان چاكبوونەتەوە و 12 هەزار و 419شیان لەژێر چارەسەردان، گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەش گەیشتە چوار هەزار و 168 كەس.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

بابەتی دواتر

"لیستی فرۆشتن"ی ڕیاڵ مەدرید 10 یاریزان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎تێڕوانینێک بۆ بەمۆمبوونی جگەر

بەمۆمبوونی جگەر (تەشەموعی جگەر) چی دەکات؟ نیشانەکانی هۆکارەکانی دەشتنیشانکردنی نەخۆشییەکە چارەسەرکردنی، هەموو ئەم زانیارییانە لەم بابەتەدا دەخەینەڕوو بەمۆمبوونی…
Total
0
Share