كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان بە تیروپشك دەبێت.

ئەحمەد مازن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردن بۆ كاركردن وەك كارمەندی ڕۆژی دەنگدان ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2021.

وتیشی، “پێشكەشكردن لەڕێی فۆڕمێكی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و لە 23ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات، كۆمسیۆن چەند توێژ و تەمەنێكی بۆ ئەو مەبەستە دیاریكردووە”.

مازن ئەوەشی ڕوونكردەوە، فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی دەوڵەت و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا و خوێندنگاكان دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.

دەربارەی مەرجەكانی پێشكەشكردنیش ئەوەی خستەڕوو، پێویستە بڕوانامەیان لە ئامادەیی كەمتر نەبێت و تەمەنیشیان لە 19 ساڵ كەمتر و لە 56 ساڵ زیاتر نەبێت.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی كارمەندان لەڕێی تیروپشكەوە دەبێت، كە لە نوسینگەی نیشتمانی ئەنجامدەدرێت و بڵاوكردنەوە و دانانیشیان بەپێی دوور و نزیكیی ناوەندەكانی دەنگدان دەبێت لە ماڵەكانیان.

خوازیاران دەتوانن لە بەرواری دیاریكراوەوە لەم لینكەوە (ihec.iq) ناوی خۆیان تۆماربكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان: دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس لەلای هاوڵاتییان

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەیە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی جارێكیتر و لەژێر هیچ ناوێكدا رێگا بە جیاكاری و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ لێپرسراوی بازنەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share