نەخۆشییەکی کۆن دووبارە هەڕەشە لە منداڵان دەکات.. تەندروستیی جیهانی هۆشداریی توند دەدات

هەردوو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە نەخۆشیی سورێژەی منداڵان و بە “گەردەلولی دۆخێکی نمونەیی” لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ناویدەبەن.

هەردوو ڕێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، نەخۆشییەکە تەنها لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی 79% زیادیکردووە، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا.

لە دوو مانگی یەکەمی 2022دا نزیکەی 17 هەزار و 338 حاڵەتی تووشبوون بە سورێژە لە جیهاندا لەناو منداڵاندا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا ئەو ژمارەیە نۆ هەزار و 665 حاڵەت بووە.

بەپێی ئامارەکان، لە 12 مانگی ڕابردوودا واتە لە نیسانی 2021 تاوەکو نیسانی 2022 نەخۆشییەکە 21 حاڵەتی بڵاوبوونەوەی گەورەی تۆمارکراوە و زۆرترینیان لە ئەفریقا و ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست بووە، لەکاتێکدا تەندروستیی جیهانی جەختدەکاتەوە لەڕاستیدا ئامارەکان زۆر زیاترن.

ڕێخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، لە ئەفریقا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە 400% زیادیکردووە.

ڕێخراوەکە دەڵێت، حاڵەتەکان بەجۆرێک لەبەرزبوونەوەدان ئاماژەی نیگەرانکەرن بۆ بڵاوبوونەوەی مەترسیداری نەخۆشییەکە”، هۆشداریشدەدات لەوەی “زیاتر لە ملیۆنان منداڵ تووشی نەخۆشییەکە دەبن لەسەرتاسەری جیهاندا”.

هەروەها هەردوو ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونسێف مەترسییان لە کوشندەیی نەخۆشییەکە لەناو منداڵاندا خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەوەی باسیان لەوەکردووە سەرهەڵدانەوەی بەرچاوی سورێژە ئاماژەیە بۆ مەترسیی سەرهەڵدانەوەی پەتا کوشندەکانی دیکە لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

‏"مەسرور بارزانی یەك سەنتی نەناردووە بۆ سلێمانی"‏ <br> عەلی حەمەساڵح بە ژمارە ڕاستیی كەمیی داهات لە سلێمانی دەسەلمێنێت

بابەتی دواتر

لە كەركوك تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share