نیشانە پێشوەختەکانی جەڵتەی دڵ لە ژناندا

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، نزیکەی لەسەدا 40ی خانمان لە هەفتەکانی پێش جەڵتەی دڵدا تووشی نیشانە کتوپڕەکانی دەبن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Circulation بڵاوکراوەتەوە، ئەو پێنج نیشانە باوانەی کە ژنان باسیان لێوە کردووە کە لە مانگی پێش تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ تووش بوون بریتین لە:

  • فشاری نائاسایی
  • تێکچوونی خەو
  • هەناسەتوندی
  • هەرس نەکردنی خۆراک
  • دڵەڕاوکێ

لە کاتی جەڵتەی دڵدا، ئەو ژنانە رایانگەیاندووە تووشی چەند حاڵەتێک دەبن:

هەناسەتوندی

لاوازی بەشێوەیەکی گشتی

فشاری نائاسایی

ئارەقکردنەوەی سارد

هەستکردن بە گێژی

چی بکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان؟

ڕوت گۆس، پەرستار لە دامەزراوەی دڵی بەریتانی دەڵێت، زۆر شت هەیە کە هەموومان دەتوانین بیکەین بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ:

پاراستنی کێشێکی تەندروست:

تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن باشتر دەکات.

گۆڕانکاریی بچووک و درێژخایەن بکە کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، وەک کەمکردنەوەی ژەمەکان و زیادکردنی چالاکیی جەستەیی.

جووڵە:

بەڕاستی گرنگە بۆ تەندروستی دڵت کە هەفتانە 150 خولەک وەرزشی چڕی مامناوەند ئەنجامبدەیت.

بەڕێوەبردنی پەستانی خوێن:

ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە، زۆر گرنگە پارێزگاریی لە کێشێکی تەندروستی جەستەت بکەیت، واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، خوێ و کحول کەمبکەیتەوە، چالاکیی جەستەیی بپارێزیت و دەرمانی ڕێنمایی کراو بخۆیت.

پارێزگاری لە رێژەی کۆلیسترۆڵ:

کۆلیسترۆڵی “خراپ” دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ یان سووڕی خوێن زیاد بکات .

دەتوانیت یارمەتی بەڕێوەبردنی ئاستی کۆلیسترۆڵت بدەیت بە سنووردارکردنی بڕی چەوری تێر کە دەیخۆیت، بە چالاکتر بوون و خواردنی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ.

وازهێنان لە جگەرەکێشان:

وازهێنان لە جگەرەکێشان گەورەترین شتە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ یارمەتیدانی دڵت.

جگەرەکێشان نزیکەی دوو هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە چاو ئەوانەی هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

بلۆمبێرگ: گورزێكی نوێ بەر نەوتی هەرێم كەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share