هەولێر.. تەرمێك لەنێو ماركێتێكدا دۆزرایەوە

خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر، تەرمی هاوڵاتییەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دۆزرایەوە.

پەیامنێرمان لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە تیمی فریاكەوتنی هەولێر ئەمڕۆ هەینی پێی ڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەكێك لە ماركێتە بچوكەكانی گەڕەكی 32ی پارك لە هەولێر تەرمی كەسێك دۆزرایەوە.

وتیشی، قوربانییەكە ناوی (جەعفەر سەعادەت)ە تەمەنی نزیكەی 60 ساڵە و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و هەر لەناو ماركێتەكەدا ماوەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان نزیكەی سێ هەفتەیە دیارنەماوە و پێدەچێت لەوكاتەوە گیانی لەدەستدابێت و، بەپێی وتەی ئەو كەسانەی دەیناسن نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

دوابەدوای دۆزینەوەی تەرمەكەی لەلایەن تیمی فریاكەوتنەوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری مردنەكەی، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی ژمارەیەك ڕێككەوتنی سەرەتایی لە ئەرمینیا ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share