خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 36 بەردەوامییان دەبێت، لە گرنگترینیاندا یانەکانی لیدز یونایتد و ساوزامپتن ڕوبەڕووی بێرنڵی و فولهام دەبنەوە.

سەرەڕای پاڵەوانبوونی ئینتەرمیلان، یارییەکانی هەفتەی 37ی کالچیۆ بەردەوام دەبێت، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی جێنەوا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتالانتا بێرگامۆ دەکات، هەروەها یاری لوتکەش لە یوڤی ستادیەم لە نێوان یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی پاڵەوان سازدەکرێت.

یوڤی هەوڵی جێگیربوون لە یەکێک لە چوار پلەی سەرەتای خولەکە دەدات و ئینتەر وەک پاڵەوانێک چانسی خۆی بەرامبەر پاڵەوانی نۆ وەرزی ڕابردوو تاقیدەکاتەوە.

یارییەکانی خولی ئەڵمانیا، هەفتەی 33 درێژەیان دەبێت، لە گرنگترینیاندا بایرن میونشنی پاڵەوان بەرامبەر فرایبۆرگ یاریدەکات.

لە ئینگلتەرا کێبڕکێیەکی دیکە لەنێوان گەورەکان ڕوودەدات، یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان لە یاریگای ویمبڵی لەنێوان چێڵسی و لیستەر سیتی ئەنجامدەدرێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 36)

بێرنڵی – لیدز یونایتد (2:30)

ساوزامپتن – فولهام (5:00)

برایتۆن – وێستهام (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 37)

سپیزیا – تۆرینۆ (4:00)

جێنەوا – ئاتالانتا (4:00)

یوڤانتۆس – ئینتەرمیلان (7:00)

ڕۆما – لازیۆ (9:45)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 33)

هێرتا بەرلین – کولن (4:30)

فرایبۆرگ – بایرن میونشن (4:30)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایەن بەرلین (4:30)

شالکە – ئینتراخت فرانکفۆرت (4:30)

بوروسیا مونشنگلادباخ – شتوتگارت (4:30)

ئاوگسبۆرگ – ڤێردەربریمەن (4:30)

ئارمینیا بیلیفێلد – هۆفنهایم (4:30)

 

فا کەپ (یاری کۆتایی)

چێڵسی – لیستەر سیتی (7:15)

بابەتی پێشتر

هەولێر.. تەرمێك لەنێو ماركێتێكدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

عێراق.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share