قوباد تاڵەبانی ژمارەیەك ڕێككەوتنی سەرەتایی لە ئەرمینیا ئەنجامدەدات

قوباد تاڵەبانی لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانیدا لە ئەرمینیا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەرمینیا كۆبووەوە و هەردوولا گەیشتنی ژمارەیەك ڕێككەوتنی سەرەتایی، دەربارەی فێركردنی منداڵانیش لەبواری تەكنەلۆجیای زانیاری ڕێككەوتنێك ئەنجامدرا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا بە جیا لەگەڵ هەریەك لە مھر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و ھایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە و لەگەڵ ھەردوولا گەیشتنە کۆمەڵێک ڕێککەوتنی سەرەتایی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، لە كۆبوونەوەكاندا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا کرا. ھەروەھا بڕیاردرا تیمی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا دروستبکرێت بە مەبەستی گواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕووی بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری.

لەتەوەرێکی تری قسەکاندا، باسی پێکەوەبەستنی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان و ئەرمینیا کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری ھاوبەشی زانستی.

ھەر ئەمڕۆ جێگری سەرۆک وەزیران و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبووەوە، پاش گفتوگۆی چڕ ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کرا بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بكەن و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی بەرفراواندا منداڵ و نەوجەوانانی تەمەن 10-18 ساڵان فێری تەکنەلۆژیای زانیاری بکەن کە ئەمە پرۆگرامێکی تایبەتی کۆماری ئەرمینیایە.

سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆماری ئەرمینیا لەسەر بانگھێشتی فەرمی حکومەتی ئەرمینیایە و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت. لەم سەردانەدا ھەریەک لە دارا رەشید وەزیری پلاندان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەری جێگری سەرۆک وەزیرانن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمال ڕەئوف: سەیرە لایەنێک بە فرمێسکی تیمساحی فەزڵی شۆڕشگێڕی بەسەر خەڵکی سلێمانیدا لێبدات

کەمال ڕەئوف، نووسەر و ڕۆژنامەنووس نووسینێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شەهیدبوونی غەزال مەولان نووسیوە و بە وردەکارییەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە.…
زیاتر ببینە

ئالان مومتاز نوری: بە رفاندنی عەلی سیاسی باڵای ئەو دەزگا ئەمنییانە کورتتر و کورتتر دەبێت

كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود لە هەولێر فراوانتربوون و داوای ئازادكردنی دەكرێت. لە درێژەی كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لە رۆژانی پشووشدا بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە چوارچێوەی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان تیمەكانمان لە بەشی ئامێرەكانی شارەوانی، ئەمرۆ هەینی كە…
Total
0
Share