باراندەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لە ناوچە جیاوازەكان باران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سبەى ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى کەمێک نمەباران لە کاتەکانى بەیانیدا، پاشان شێوازى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند و هەرە تریشقە و هەندێ کات بۆ بارانى بە لێزمە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.

لە کاتەکانى شەودا کاریگەرییەکەى تەنها لەسەر ناوچەکانى (راپەڕین، سلێمانى، هەڵەبجە و هەندێک ناوچە گەرمیان) دەبێت پاشان کۆتایی پێدێت و پلەکانى گەرماش نزم دەبنەوە، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم دەیڵێت.

ئاماژەشدەدات، خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت هەندێكجار چالاک دەبێت بۆ سەرووى 30 کم/ک، لەگەڵ باران بارین ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز هەیە لە کەرکوک و گەرمیان.

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بەمجۆرەیە:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
شەمامک 0.3 ملم
سلێمانى 1.3 ملم
دهۆک 0.1 ملم
زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ
ئاکرێ 0.2 ملم
بازیان 1.0 ملم
دوکان 0.4 ملم
هەڵەبجە 3.6 ملم
هەڵشۆ 0.8 ملم
مەیدان 1.2 ملم
کەرکوک 0.2 ملم

بابەتی پێشتر

چین تا کەی دەتوانێت بە دوو سیمای جیاواز دەربکەوێت؟

بابەتی دواتر

عێراق سێ بەنداو لە هەرێمی كوردستان دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share