بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: كەمئاوی كاریگەریی ئەوتۆی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا نابێت

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، پلانمان هەیە هاوشێوەی هاوینی ڕابردوو كارەبای نیشتمانی بە هاوبەشان بدەین، دەشڵێت، كەمبارانی كاریگەرییەكی دیاریكراوی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە، بەهۆی ئەوەی ئێستا 95%ی بەرهەمی كارەبا لە وێستگە غازییەكانەوەیە.

سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، ساڵانی ڕابردوو لە وەرزی هاویندا بڕێكی باشی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە، كە ڕۆژانە لەسەروو 20 كاتژمێرەوە بووە، هیوای ئەوە دەخوازین ئەمساڵیش بەمشێوەیە بێت.

وتیشی، “ئەمساڵ وشكەساڵییە و ڕێژەی ئاو لە بەنداوەكاندا لە ئاستێكی زۆر نزمدایە، ڕۆژانە لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان وێستگەیەكی كارەبامان كاردەكات”.

بەڵام بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی دڵنیایی دا لەوەی، كەمبوونەوەی ئاو كاریگەرییەكی دیاریكراوی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە، بەهۆی ئەوەی ئێستا 95%ی بەرهەمهێنانی كارەبا لەلایەن كەرتی تایبەتەوە و لە وێستگە غازییەكانەوەیە.

دەربارەی پڕۆژەی پێوەری زیرەكیش ڕونیكردەوە، دانانی پێوەرەكە نزیكەی 40%ی تەواوبووە، بەڵام پلانی وەزارەتی كارەبا و حكومەت ئەوەیە تا كۆتایی ساڵ تەواوبكرێت، یان بڕێكی زۆری تەواوبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە سناپچات بە فێڵ 17 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە سناپچات بە فێڵ 17 هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییەک وەرگرتبوو. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ساڵرۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانە کارەساتبارەکەی هەڵەبجەدا…
Total
0
Share