لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی هەزار توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 73 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 73 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 40 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، كە لە پارێزگای دهۆك بوون”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 970 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە…
Total
0
Share