زیاتر لە 1100 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

تائێستا 138 هەزار و 21 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 829 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و هەزار و 142 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار و 585 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 829 توشبوو تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 142 توشبوو چاكبوونەتەوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

بەپێی ئامارەكەی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 157 هەزار و 482 توشبوو، لەو ژمارەیە 138 هەزار و 21 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 118 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەندی مافەكانی مرۆڤ بێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share