ئاوڵەی مەیموون لە تۆوی پیاوەوە دەگوازرێتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ، بوونی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی لە تۆوی پیاودا سەلماند و دەڵێت، “لە ڕێگەی پەیوەندیی سێكسییەوە دەگوازرێتەوە”.

فرانچیسكوا ڤایا سەرۆكی پەیمانگەی لازارۆ سپاڵانزانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان دەڵێت، زانایانی ئیتاڵیا یەكەم كەسانی جیهان بوون كە بوونی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونیان لە تۆوی پیاودا سەلماند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەو پەیمانگەیەی فرانچیسكوا سەرۆكیەتی، ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە تۆوی پیاوی تووشبوو بە نەخۆشییەكە هەیە و ڕەنگە ڤایرۆسەكە لە تۆودا زیادبكات.

ئاشكرایكردووە، توێژەرانی پەیمانگەی لازارۆ سپاڵانزانی، لە تۆوی پیاوێكی تووشبووی ئاوڵەی مەیمووندا ڤایرۆسەكەیان دۆزیوەتەوە و دەركەوتووە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە تۆودا توانای زۆربوونی هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەڵێت، لە ڕێگەی پەیوەندیی سێكسییەوە، ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە تۆوی پیاوێكی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسی بەرامبەر و تووشی نەخۆشییەكەی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share