چاكبووەكانی ئۆمیكرۆن بەرگرییان بەرامبەر گۆڕاوەکانی دیکە هەیە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فراوان و تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری تووشبووانی ئۆمیكرۆن ‏لەسەرتاسەری جیهان، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەوانەی تووشی گۆڕاوە نوێكە ‏دەبن و چاکدەبنەوە، بەرگریی جەستەیان بەرامبەر سەرجەم گۆڕاوەکان و تەنانەت گۆڕاوی ‏دەلتاش بەهێزە.‏

پێگەی پەیمانگای ئەفریقا بۆ توێژینەوەی تەندروستی – ‏AFRICA HEALTH RESEARCH ‎INSTITUTE‏ توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە ئەفریقای باشوور ئەنجامدراوە و ‏دەڵێت، ئەوانەی لە ئۆمیکرۆن چاکدەبنەوە، جەستەیان بەرگری دژی سەرجەم گۆڕاوەکان ‏دروستدەکات، بە دەلتاشەوە کە بەهێزترینیانە.‏

ئەلێکس سیگڵ توێژەر و پسپۆڕ لە زانستی ڤایرۆسناسی لە پەیمانگاكە، کە سەرپەرشتیی ‏توێژینەوەکەی کردووە، دەڵێت، “کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی دەلتا هەواڵێکی ‏دڵخۆشکەرە، لەکاتێکدا دەتوانین لەگەڵ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەڵبکەین و کەمتر ‏لەگۆڕاوەکانی دیکە سەختی دروستدەکات”. ‏

جەختیشیکردووەتەوە، ئەوانەی لە باشووری ئەفریقا تووشی ئۆمیکرۆن بوون و بە چەند ‏هەفتەیەک پێشتری ئەو تووشبووانەن کە لە ئەمریکا تۆمارکراون، دەرکەوتووە سەرجەم ‏ئەوانەی چاکبوونەتەوە بەرگرییان دژی دەلتا و سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکەش ‏دروستکردووە. ‏

توێژینەوەکە دەریدەخات، ئەوانەی بەشدارییان لە تویژینەوەکەدا کردووە، پشکنینیان بۆ ‏کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەرگرییان بەرامبەر دەلتا و ئۆمیکرۆن، دروستبوونی بەرگری ‏لەوکەسانەدا دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کارێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراوبووە، بەڵام ‏دروستبوونی بەرگری دژی دەلتا هەواڵێکی دڵخۆشکەر و چاوەڕواننەکراو بووە.‏

هەر بەپێی توێژینەوەكە، هەرچەندە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن خێرایە لە بڵاوبوونەوە و ئەمەش ‏هۆکارە بۆئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک تووشی ببن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیشانەکانی ‏سوکن و کەسی تووشبوو زیاتر بەرگریی بەرامبەر بە نەخۆشییەکە هەیە، دەتوانرێت ‏لەگەڵیدا هەڵبکرێت، لەکاتێکدا بۆ گۆڕاوی دەلتا بەوجۆرە نییە و بەشێکی زۆری ‏تووشبووەکانی بە قورسی نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت.‏

بابەتی پێشتر

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە<br>پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

بابەتی دواتر

ئەگەری ڕوودانی لافاو بەدووردەزانرێت.. كەشناسی پێشبینییەكان دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share