چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت

توێژەرانی ئەمریکی چارەسەرێکی نوێیان ئاشکرا کردووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە وەستاندنی گەشەی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، لە کاتێکدا ڕێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە گەنجاندا لە بەرزبوونەوەدایە.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری ئۆنکۆجین بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژەینەوە لە نیویۆرک بۆیان دەرکەوتووە کە دەرمانی (بۆتانسیلیماب) کە ناسراوە بە (BOT) سەرکەوتوو بووە لە بچووککردنەوەی وەرەمەکان بە ڕێژەی نزیکەی 90٪ و پاڵنانی بۆ دەرەوەی دیواری ڕیخۆڵە، کە توانای بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە سنووردار دەکات

ئەو تیمە پشکنینیان بۆ 12 تووشبووی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 26 بۆ 78 ساڵدا بووە و لە قۆناغی 1 بۆ 3ی نەخۆشییەکەدا بوون، واتە شێرپەنجەکە بۆ بەشەکانی تری لەشیان بڵاونەبووەتەوە، دواتر بۆیان دەرکەوت کە توانایەکی بەرچاویان بۆ وەڵامدانەوەی چارەسەرەکە هەبووە بە ڕێژەی 80٪ بۆ 90٪.

تیمی توێژینەوەکە پێیان وایە کە دەرمانی (BOT) دەتوانێت پێویستی بە چارەسەری کیمیایی دوای نەشتەرگەری نەهێڵێت و ببێتە هۆکارێکی باش بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەدا کە وەڵامی چارەسەری کیمیایی نادەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
Total
0
Share