بن سەلمان و نیوکاسڵ؟ نرخی (١١) یانەی ئینگلیزی لە پاوەندێکەوە بۆ نزیکی ملیار

محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە لە کڕینی یانەی نیوکاسڵ یونایتد نزیکبووەتەوە، ئەوەش دۆسیەی خاوەنداریەتی هەرزانترین یانەکانی بۆ گرانبەهاترینیان کردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی کردووە بەبڕی (٣٠٠) ملیۆن پاوەند لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودییەوە.

محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی وڵاتی سعودییە بە هاوکاری سندوقی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی نزیکە خاوەنداریەتی لە مایک ئاشلی سەرمایەداری بەریتانییەوە بەدەستبهێنێت.

سەرباری بوونی چەندین کێشە لە دانوستاندنی نێوان جەمسەرەکان، چاوەڕواندەکرێت شێخی سعودییە لە گواستنەوەی موڵکداری ماگپایس سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ملیۆنان پاوەند وەبەرهێنان لە یانەکەدا بکات.

کەیسی گواستنەوەی موڵکدارییەتی نیوکاسڵ دۆسییەی کڕین و فرۆشتنی چەندین یانەی دیکەی هەڵداوەتەوە، هەندێکیان هێندە هەرزانبوون بە گاڵتەجاڕییەوە باس لە نرخەکانیان دەکرێت و هەندێکی دیکەشیان هەمیشە لەڕووی داراییەوە لە لوتکەدا بوون.

١٠. شیفێڵد یونایتد: عەبدوڵا بن مساعد عەبدولعەزیز ئال سعود ڕێژەی لەسەدا (٥٠)ی یانە ئینگلیزییەکەی بە (یەک پاوەند) کڕییەوە و بووە هاوبەشی کیڤن ماکابی، دواتر یانەکەی بەتەواوی کڕیوەتەوە.

٩. لیستەر سیتی: ساڵی ٢٠١٠ ڤیچای سریڤادهاناپرابها لەڕێگەی کۆمەڵە کۆمپانیاکانیەوە لیستەری بەبڕی (٣٩) ملیۆن پاوەند کڕی، لەئێستادا کوڕەکەی، ئیاوات سەرۆکی یانەیە.

٨. وڵڤەرهامپتن: ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای فۆسون ئینتەرناشناڵ بەبڕی (٤٥) ملیۆن یانەی گورگەکانیان کڕی، لەو کاتەوە ملیۆنان پاوەند وەبەرهێنانیان تێداکردووە.

٧. ئێڤەرتۆن: ساڵی ٢٠١٦ فەرهاد موشیری سەرمایەداری ناودار پشکەکانی یانەی ئارسیناڵی فرۆشت و بەبڕی (٨٧.٥) ملیۆن پاوەند لەسەدا (٤٩.٩)ی پشکەکانی یانەی ئێڤەرتۆنی کڕی.

لەو کاتەوە تائێستا موشیری ڕێژەی پشکەکانی بۆ لەسەدا (٧٧.٢) زیادکردووە، بەڵام هێشتا تاکە خاوەنی گودیسۆن پارک نییە.

٦. نیوکاسڵ: مایک ئاشلی بە یەک لێدان یانەی نیوکاسڵی نەکڕیوە، بەڵکو بە دوو مانگی ٢٠٠٧ بڕی (١٣٤) ملیۆنی بە یانە ناودارەکەی بەریتانیا داوە.

٥. چێڵسی: ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لە ساڵی ٢٠٠٣ یانە شینەکەی لەندەنی بە (١٤٠) ملیۆن پاوەند کڕیوە، لەئێستادا بەهای پشکەکانی ئەبرا بەتەنها نزیکی سێ ملیار پاوەند دەبێتەوە.

٤. مانچستەر سیتی: شێخ مەنسور بن زاید یانەی مانچستەر سیتی بەبڕی (٢١٠) ملیۆن پاوەند لە تاکسین شیناواترا کڕی، لەئێستادا نرخی یانە (١.٥) ملیار پاوەندە.

٣. لیڤەرپوڵ؛ ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیای فینوای سپۆرتس بەسەرپەرشتی جۆن هێنری یانەی لیڤەرپوڵی بەبڕی (٣٠٠) ملیۆن کڕی، دواتر هێنری هەریەک لە تۆم هیکس و جۆرج جیلیتی دوورخستەوە و بەتەنها مایەوە.

٢. ئارسیناڵ: سەرمایەداری ئەمریکی ستان کرۆنکی لەساڵی ٢٠٠٧ یانەی ئارسیناڵی کڕییەوە، هاندەران هیواخوازبوون ئالیشێر عوسمانۆڤی هاوبەشی بتوانێت تەواوی پشکەکان بکڕێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە کرۆنکی لەسەدا (٣٠) پشکەکانی عوسمانۆڤی بەبڕی (٥٥٠) ملیۆن پاوەندی کاش کڕییەوە، نرخەکەش تا چەند ساڵێک بۆ (٧١٢) ملیۆن بەرزبووەوە.

١. مانچستەر یونایتد: ساڵی ٢٠٠٣ خێزانی گلایزەرس یەکەمین پشکەکانیان لە مانچستەر یونایتد کڕی و پاش دووساڵ کۆنتڕۆڵی تەواوی یانەکەیان کرد، کۆی تێچووی کڕینی پشکەکان (٧٩٠) ملیۆن پاوەند بوو.

بابەتی پێشتر

سکواوکا ڕیزبەندی باشترین ڕاهێنەران لەمێژووی چامپیۆنزلیگ ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ئەو پێنج یاریزانەی دوای کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلار مایەپوچبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share