شێخی ئیمارات هەشتەمە.. ئەو (10) سەرمایەدارەی حوکمی یانە وەرزشییەکان دەکەن

لە ڕیزبەندی سەرمایەدارانی بواری وەرزش، شێخ مەنسون بن زاید لە پلەی هەشتەمدایە

بۆ بەدەستهێنانی پشکەکانی یانەیەکی وەرزشیی، پێویستت بە ملیۆنان دۆلار دەبێت..

سەرۆک یاخود خاوەنی یانەیەک تەنها کار لەسەر بردنەوە و دڵخۆشکردنی هاندەرانی یانەکەی ناکات، بەڵکو پێویستی بە لێزانی و سەرکەوتنە لە بوارە بازرگانییەکان، بونیادنانەوەی ئابووری و ژێرخان و یاریگای یانە و چەندین بواری دیکە، لەو ئەرکانەن لەپاڵ ئەرکە وەرزشییەکاندا پێیاندەسپێردرێت.

چانسی هەندێک لە سەرمایەدارانی بواری وەرزش لەوەدایە، سەروەتەکەیان هێندە زۆرە کاریگەری لەسەر ئەژمار بانکییەکانیان دروستناکات، هەرچییەک بۆ یانەکانیان بکەن بە زیادەوە لە بوارەکانی دیکەوە بەدەستی دەهێننەوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە “ناوەندی گرەوکردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە” کردوویەتی، 10 کەسایەتی وەک دەوڵەمەندترین سەرۆکی یانەکان دەستنیشانکردووە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە سەرسوڕهێنەربوون و دەریانخستووە شێخ مەنسور بن زایدی ئیماراتی خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکەدایە، بەڵکو چەندین سەرمایەداری دیکەیان دەرخستووە کە سەروەتەکەیان دوو تاوەکو سێ هێندەی شێخی ئیمارات دەبێت.

 

جۆزێف سای (11.1 ملیار دۆلار): سەرمایەدارەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی هۆنگ کۆنگ و کەنەدایە و لە ساڵی 2019وە خاوەنداریەتی یانەی برۆکلین نێتسی دەکات.

جۆزێف سای (لای چەپ)، لەگەڵ بیل کلینتن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

دیتریش ماتشیتز (21 ملیار): سەرمایەدارە نەمساییەکە خاوەنی لەسەدا 49ی پشکەکانی کۆمپانیای ڕێدبولە.

زۆری پارەکەی ڕێیپێداوە لە چەندین یانەی وەرزشیی وەبەرهێنان بکات، خاوەنداریەتی چەندین یانەی وەک نیویۆرک ڕێدبولز، ڕێدبول ڕەیسینگ، سالزبۆرگ، لایپزیچ دەکات و لە یانەی مانچستەر یونایتد پشکی هەیە، دورگەیەکی لە دورگەکانی فیجی بە حەوت ملیۆن لە خێزانی فۆربسی کڕیوەتەوە.

دیتریش ماتشیتز

شێخ مەنسور بن زاید (23 ملیار): ئەندامێکی خێزانی شاهانەی ئەبوزەبی – ئیماراتە، یانەی مانچستەر سیتی کڕیوە و لەماوەی چەند ساڵێکدا ڕەوتی کڕین و فرۆشی یاریزانانی لە بواری تۆپی پێدا گۆڕیوە، بە پارە خەیاڵییەکەی کاریگەری لەسەر تۆپی پێی ئینگلتەرا دروستکردووە و شینە ئاسمانییەکانی لە لاوازێکی ئابووری سەردەمی ڕابردووەوە کردووە بە خاوەن ماسولکە.

مەنسور بن زاید ئال نهیان لەگەڵ گواردیۆلا

دەیڤید تۆمسۆن و خێزانەکەی (30 ملیار): خاوەنی ئاژانسی تۆمسۆن ڕۆیتەزرە، ئیمپراتۆری ڕاگەیاندن و دەوڵەمەندترینی وڵاتی کەنەدایە، خاوەنداریەتی یانەی وینپیج جێتس دەکات لە خولی هۆکی ئەمریکا.

دەیڤید تۆمسۆن

دانیاڵ گێلبێرت (31 ملیار): خاوەنی یانەی کلیڤلاند کاڤالێرزی بەشدارە لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا.

جگە لەم یانەیە خاوەنی یانەی کلیڤلاند مۆنستەرزە لە خولی هۆکی ئەمریکا، سەرەوەتەکەی لە ڕێگەی کۆمپانیای ڕۆک ڤێنچەرز لە بواری وەبەرهێنان کۆکردووەتەوە.

دانیاڵ گێڵبێرت

فرانسوا پینۆڵت و خێزانەکەی (32 ملیار): خاوەنی ڕێکخراوی ئارتیمیس و کێرینگە و لەگەڵ خێزانەکەی یەکێکن لە دەوڵەمەندترینەکانی فەرەنسا و جیهان، خاوەنی یانەی ستاد ڕینسە، هاوسەرگیری لەگەڵ سەلما حایکی ئەکتەری ناوداری هۆلیود کردووە.

فرانسوا پینۆڵت و سەلما حایکی هاوسەری

کارلۆس سلیم (39 ملیار): بازرگانێکی مەکسیکی ناودارە و بەپێی داتاکانی فۆربس لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 دەوڵەمەندترینی جیهان بووە.

خاوەنی یانەی لیگا میکس کلەپ لیۆنە و لە ساڵی 2017وە ئەم یانەیەی کڕیوە.

کارلۆس سلیم

ئارمانسیۆ ئۆرتیگا (48 ملیار): دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای “زارا”ی جیهانییە، سەرسامە بە تۆپی پێ و خاوەنی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنای ئیسپانییە، کە لە ئێستادا لە خولی پلە دووی ئیسپانیا بەشدارە.

ئارمانسیۆ ئۆرتیگا و هاوسەرەکەی

ستیڤ باڵمێر (53 ملیار): بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای ماکرۆسۆفتە، سەروەتەکەی 53 ملیار پاوەندە، لە ساڵی 2014 یانەی لا کلیپەرزی بەشدار لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای کڕیوە بەبڕی 1.5 ملیار دۆلار.

ستیڤ باڵمێر

موکیش ئامبانی (55 ملیار): ئامبانی نۆیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، خاوەنی چەند کۆمپانیایەکی بواری پترۆکیمیایی و گازە و سەرەوەتەکەی 55 ملیار پاوەندە.

ساڵی 2014 یانەی مۆمبای ئیندیانزی بەشدار لە خولی کریکیتی هندستانی کڕیوە، سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە کە لە ئانتیلیا بوڵدینگ دەژی و ڤێلاکەی بە یەک ملیار پاوەند بونیادناوە، بەڵێ یەک ملیار.. دووبارە ئەم دوو دێڕە بخوێنەرەوە و سەرسامبە.

موکیش ئامبانی
بابەتی پێشتر

ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

بابەتی دواتر

ڕوسیا پەل بۆ ئەفریقا دەهاوێت و دەڵێت: من جەمسەرێکی سەربەخۆم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكی مباپی لە مەدریدە

ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا كۆكن لەسەر ئەوەی كە مباپی یەكلایی بووەتەوە لە هەڵبژاردنی ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لە ئێستاشدا…
Total
0
Share