سێ هۆکار کاریگەرییان لەسەر ئاستی لیڤەرپوڵ دروستکردووە

لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا بەهۆی سێ هۆکارەوە ئاستی دابەزیوە

یانەی لیڤەرپوڵ لە دوو وەرزی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی 2020 باڵادەستی لە خولی نایابی ئینگلیزی نیشاندا و نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپیەکانی چنییەوە، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستیان بەرەوخوار هاتووە.

لە ئێستادا یانە سوورە زەبەلاحەکە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگدایە و لە کێبڕکێی لوتکەوە هاتوونەتە سەر ململانێکردن بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە چوار پێگە سەرەکییەکە.

میدیاکانی بەریتانیا هۆکاری دابەزینی ئاستی لیڤەرپوڵیان بۆ سێ هۆکار گەڕاندووەتەوە، کە بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێن:

پێکانەکان: پێکانی ڤان دایک و جۆ گۆمێز بەرگری لیڤەری لە پۆڵایینەوە کردووەتەوە بەرگرییەکی مامناوەند، تەنانەت لەدوای دوورکەوتنەوەی ئەم دوو ناوە لە کۆی 13 ڕوبەڕوبوونەوە هەشت گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

یۆرگن کلۆپ بە ناچارییەوە فابینیۆ و جۆردان هێندێرسۆنی گواستووەتەوە بۆ هێڵی بەرگری، ئەوەش بۆشاییەکی لە ناوەندی بەرگری دروستکردووە، بە پێچەوانەی وەرزی ڕابردوو کە ڤان دایک و گۆمێز دڵنیاکەری بەرگری بوون و دووانەکەی دیکەش لە ناوەندی بەرگرییەوە پچڕێنەری زۆرینەی هێرشەکان بوون.

یەکێکی دکە لە پێکانەکان لەسەر ئاستی هێرشبەری بووە، دییگۆ جۆتا، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە هێندە نییە درێسی ڕێدزی پۆشیوە، بەڵام لە سەرەتا نۆ یاری حەوت گۆڵی تۆمارکرد و بووە باشترین دەرفەت بۆ حەوانەوەی سەڵاح و مانێ و فێرمینۆ، لە ئێستادا ئەو دەرفەتە لەدەستچووە.

سیانەی هێرشبەر: سەڵاح و مانێ و فێرمینۆ هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوڵ بون لە ساڵانی ڕابردوو.

لەم وەرزەدا بەهۆی ماندووبوون و هۆکارە تەکنیکییەکانەوە کارابوونیان لەدەستداوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2005وە هێرشبەرانی ڕێدز لە سێ یاری یەک لەدوا یەکدا گۆڵیان تۆمارنەکردووە.

گڕوتینی یاریکردن: وەرزی 2018/2019 پێکهاتەی کلۆپ گڕوتینێکی ناوازەی هەبوو، تاوەکو کۆتا ساتەکان ململانێی مانچستەر سیتیان کرد و 97 خاڵیان کۆکردەوە.

وەرزی دواتر نازناوەکەیان چنییەوە، بەڵام لە وەرزی 2020/2021 کارابوونی ساڵانی ڕابردوویان لەدەستدا، ئەم دیاردەیەش پێشتر بەسەر مانچستەر سیتی گواردیۆلا هات و بە زەحمەت توانیان ڕیزەکانیان بەهەمان گڕوتینەوە ڕێکبخەنەوە.

یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان بریتیە لە بەهێزبوونی یانە مامناوەندەکان، زۆرینەیان کێبڕکێی کورسییە ئەوروپیەکان دەکەن و توانیویانە ئاستەنگی بۆ سەڵاح و هاوکارانی دروستبکەن.

بابەتی پێشتر

دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە بەغداد کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بەریەککەوتن لەنێوان بەرشلۆنە و پاریس ڕوودەدات !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share