بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (بەتایبەت تیکتۆک) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەکارهێنانی وشەی نەشیاو، جنێو، سووکایەتیکردن و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نەگونجاو لە لایڤەکاندا بە تەواوی قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕێکارە بۆ پاراستنی دابونەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکانە و ڕێگرییە لە دروستبوونی کێشە و تاوان.
هاوکات پۆلیسی هەولێر داوا لەو کەسانە دەکات کە لایڤ دەکەنەوە، لە ماوەی 15 ڕۆژ دا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بە مەبەستی دروستکردنی دۆسیەی تایبەت و پڕکردنەوەی بەڵێننامە، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن لەبەرامبەر یاسادا.