بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکی تەمەن 45 ساڵی دەستگیرکرد کە زیاتر لە 6 ساڵ بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی ئافرەتەوە و بە هەڕەشە پارەیەکی زۆری لە هاووڵاتییەک سەندبوو.
هەر بەگوێرەی پۆلیسی گەرمیان، دەستگیرکردنەکەی بەپێی مادەی 452 بووە و تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، پۆلیسیش داوا لە زەرەرمەندبووانی دیکە دەکات سەردانیان بکەن بۆ سکاڵا تۆمارکردن