ڕۆژوو گرتن و پەیوەندی بە وەرزشەوە ( تەندرووستی مرۆڤ )

کاوە مەحمود ئەحمەد – ماستێر لە زانستی ڕاهێنان/ زانکۆی سلێمانی

هەموو لایەك کەم تا زۆر زانیاریمان هەیە لەسەر دەیت (Deit) کە بەواتای ڕیکخستەوەی ژەمەخواردنی ڕۆژانە دێت پەیوەست بە تەندروستی مرۆڤ و ڕاهێنانەوە، بۆیە لێرەدا بیر لە چەند جۆرێك کراوەتەوە و هەر کەسێك بەگوێرەی ئامانجی تایبەتی خۆی لەو دەیتە بەکاری ئەهێنێت و مامەڵەی لەگەڵ ئەکات.

بەشی یەکەم

یەکێك بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش، یەکێکی تر بۆ مەبەستی دوورکەتنەوە لە جۆرێکی تایبەت لە خواردن و هەرکەسەو بە گوێرەی پێویستی و گونجانی بۆ ئەو مەبەستەی ئەیەوێت.

بەشێوەیەکی گشتی چەند جۆرێك دەیتین (مامەڵە لەگەڵ خۆراك خواردن یان نەخواردن) هەیە، ئەو جۆرانەی زیاتر شارەزایانی بوارەکە لەسەری کۆکن و توێژینەوەیان زۆر لەسەر کردووە و ئەنجامەکانیان بەراورد کردووە و لایەنی باشی زیاتر بووە لە لایەنی (ناباش یان لاوەکی) دوو جۆریان بۆ ئێمە گرنگە باسی بکەین، منیش بە کورتی باسی ئەم دوو جۆرەتان بۆ ئەکەم و زیاتر لەسەر بەشی دووهەمی ئەڕۆم کە هاوشێوەی ڕۆژووی ڕەمەزانە و ئەیبەستمەوە بە ڕۆژووەوە.

١) جۆری یەکەم دەیتی ٢:٥ ی پێ ئەوترێت کە لێرەدا کەسەکە ٢ دوو ڕۆژ لەهەفتەکە خۆ لە خواردن ئەگرێتەوە (یان ڕوونتر بڵێین تەنها بە ٥٠٠ کالۆری ئەگەر پیاو بێت و بە ٦٠٠ کالۆری ئەگەر ئافرەت بێت ئەیباتە سەر) و باقی ٥ پێنج ڕۆژەکەی تری هەفتە ژەمەخواردنی ئاسایی خۆی ئەخوات.

کە ئەم جۆرە لە دەیت کاریگەری باشی هەبووە بۆ هەرکەسێك ویستبێتی کێشی کەم بکات یان بیهێڵێتەوە.

٢) جۆری دووهەم دەیتی ١٦:٨ ە کە مەبەست لێ ی (١٦ کاتژمێر خۆت لە خواردن بگریتەوە و ٨ کاتژمێر تەرخان بکەیت بۆ کاتی نان خواردن ) لە کۆی ٢٤ کاتژمێر لە شەوو ڕۆژێکدا.

ئەم جۆرە لە دێر زەمانەوە بە هۆکاری کلتوری و ئایینی لە ناو زۆرێك لە گەلانی کۆندا هەبووە. یەکێك لە دیارتین یان مانگی ڕەمەزانە کە موسوڵمانان لەسەرتاسەری جیهان مانگێکی تەواو لە ساڵێکداو هەندێك جار بە هۆکاری تریش بۆ نموونە شەشەڵان و نۆمینەی حاجی یان و یان بەپێ ی فەرموودەکانی پێغەمبەر محمد (د.خ) هەر گەنجێك ژنی نەهێناوە باشترە بەڕۆژوو بێت، ئیمە ناچینە باسە ئایینی یەکەیەوە بۆ شارەزایانی ئەو بوارەی دائەنێین.

لایەنە زانستی یەکەی کە ئەم جۆرە لە دەیت یان خۆ ڕاهێنان لەسەر گۆڕینی شێوازی نان خواردن سوودی هەیەو کاریگەری باشی هەیە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ ئەگەر بەشێوازێکی ڕاست و درووست پەیڕەو بکرێت.

واتە کاتێك سەرەتای دەست پێ کردنەوەی نان خواردنە لۆدێکی زۆر نەخەینە سەر گەدەمان بەخواردنی جۆرەها خۆراکی قورس و تێکەڵە لە پێکهاتەی جیاواز! بەڵکو بە خواردنی شل و سووك و بەسوود دەست پێ بکەین و هەوڵ بەین ڕێژەی خواردن و شلەمەنی بەشێوازێك ڕێك بخەینە نەبێتە هۆی تێکدان و ماندوو کردنی سیستمی هەرس.

بۆیە ڕۆژووگرتن سوودی هەیەو بە پێ ی چەندین توێژینەوە و ئەنجامی تاقی کردنەوەی زانستی و بەدرێژایی مێژوو ئەوە سەلمێنراوە، ئەگەر چی لەبەر هەر مەبەستێك ناوی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانیان نەهێنابێت گرنگ ئەوەیە کە ئەم جۆرەی دووهەم بەتەواوی هەڵێنجراوی ڕۆژووە.

بەڵام بۆ کاتەکەی لە ڕۆژایەو لە شەوا نییە؟ یان بۆچی بەتایبەت لە پێش خۆر هەڵاتن (ئیمساك) هەتا خۆر ئاوابوون (بانگی شێوان)ە ئەوەیان دیارە شیکردنەوەی تری ئەوێت و منیش بە دوای ئەو وەڵامەوەم و هەر کات وەڵامی ١٠٠٪ م وەرگرت لە بابەتێکی تردا بۆتان باس ئەکەم.

بەڵام لە مووی گرنگتر ئەوەیە بۆ ئەوەی تووشی هەندێك کاریگەری نەرێنی نەبین و تا لەشمان ڕابێت لەگەڵ ئەو دەیت (ڕۆژووە) باشترە چەند ڕۆژێك پێش دەست پێکردنی مانگی ڕەمەزان دەست بە دەیت یان کەم کردنەوەی خواردن بکەین باشترە.

سوودەکانی ڕۆژوو (دەیت):

١) درێژ بوونەوەی تەمەن بەو واتایەی مرۆڤ ژیانێکی زیاتر بەتەندروستی یەکی باشتر ئەتوانێت بژی.

بەڵگە بۆ ئەم خاڵە ساڵی ١٩٢٩ – ١٩٣٣ کاتێك هەژاری لە ئەمریکا بڵاو بووەوە وخەڵك توانای دەست خستنی خۆراکی ڕۆژانەیان نەمابوو، ڕێژەی تەمەن درێژی ڕووی لە هەڵکشان کرد بە ڕێژەی ٦ ساڵ بۆ هەر کەسێك کە ئەمە وای لە توێژەران کرد کە ئیتر بۆیان ڕوون بێتەوە کە خۆگرتنەوە لە خواردن (کەم خواردن یان بەڕۆژوو بوون) چەند کاریگەری باشی هەیە لەسەر تەمەن درێژی.

٢) هۆڕمۆنی IGF-1 ی گەشە زیاد دەکات و ئەوەیش جارێکی تر لە بابەتی پیربوونی زوو وەخت بەدوورت دەکات کە بەهەمان شێوە توێژەرانی ئەمریکی ئەمەشیان سەلماندووە.

٢) شەکری ناو خوێن ڕێکدەخاتەوە.

٣) خانەکانی لەش و DNA نوێ ئەبنەوە.

٤) ئاستی توانا (ئینێرجی) لە لەشدا بەرز ئەبێتەوە.

٥) بەشێکی زۆر لە نەخۆشی یەکان ناهێڵێت بە تایبەت لەبیر چوونەوە (زەهایمەر).

٦) کۆئەندامی بەرگری بەهێز ئەکات.

٧) هۆرمۆنەکان دەرئەدرێن بەڕێژەیەکی باشتر لە پێشتر.

٨) لەش لە تەنە بێ کەڵك و ژەهراوی یەکان ڕزگاری ئەبێت.

٩) هەستیاری ڕێژەی ئەنسۆلین باشتر ئەکات.

١٠) کەم کردنەوە یان سووتاندنی چەوری زیادەی لەش.

١١) تەندروستی ژیری و مێشك بەهێزترو باشتر ئەکات.

١٢) توانای هەڵمژینی خۆراك لە گەدەو ڕیخۆڵەکاندا باشتر دەکات.

١٣) زیاتر کردنی دژەئۆکسانەکانی لەش.

١٤) کرداری درووست کردنەوەی خۆراکی (جێگرەوەی خۆراکی) زیاد چالاك دەکاتەوە.

کۆتا خاڵێك کە زۆر گرنگە هەموومان بیزانین و ڕەچاوی بکەین، دوای کۆتایی هاتنی ڕەمازان و ڕۆژووگرتن، نابێت بە جارێك و لە پڕ دەست بە خواردنی قورس و زۆر و جۆراوجۆر بکەینەوە، چونکە گەدەمان ڕاهاتووە لەسەر شێوازێك لە خوارد و پێویستە پلە پلە ڕای بهێنینەوە لەسەر خواردنی ئاسایی پێش بەڕۆژوو بوون تا لە ئازار و کاریگەری لاوەکی بە دوور بین.
هیوای تەندرووستی باش بۆ هەموو لایەك ئەخوازم.

بابەتی پێشتر

دێنیس ڕۆدمان.. لە چیرۆکی سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆناوە بۆ هاوڕێیەتی دیکتاتۆری کۆریا و سێ جار شکانی چووکی

بابەتی دواتر

ڕۆژوو گرتن و پەیوەندی بە وەرزشەوە ( تەندرووستی مرۆڤ ) چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share