مێژووی سەرۆکەکانی یانەی بەرشلۆنە لە نێوان دوورخستنەوە و زیندانیکردن و کوشتندا

مێژووی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە پڕاوپڕبووە لە گرتن و زیندانیکردن و دوورخستنەوە

جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە خزێنراوەتە بەردەم دادگاکانی ئیسپانیا و لەگەڵ سیان لە ئەندامانی کارگێڕی ئیدارەکەی دەستگیرکران، لە ئێستادا هاوشانی خاومی ماسفیرەری هاوڕێی لە زیندان کاتەکانی بەسەردەبات.

هۆکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی یانە مێژوویەکە بۆ تێوەگلانی دەگەڕێتەوە لە دۆسییەی “بارسا گەیت”، ئەم دۆسیەیە لەلایەن دادگای باڵاوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و تایبەتە بە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجی کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەستاوە بە ناوزڕاندن و سوکایەتیکردنی بە هەندێک لە کەسایەتیەکانی یانەی بەرشلۆنە.

دوای ئەوەی دەرکەوت، ئیدارەی بارتۆمیو بۆندیان لەگەڵ کۆمپانیای (I3 Ventures) واژووکردووە، چیتر ئەم هەواڵە سەدایەکی بەهێزیدایەوە و لێکەوتەکانیشی بەهێزتربوون.

جوسێپ سونۆڵ، سەرۆکی پێشووی بەرشلۆنە

بارتیۆمیو تاکە سەرۆکی بلاوگرانا نییە دەخرێتە بەردەم دادگا و سزای زیندانیکردنی دەدرێت، بەڵکو سێیەم سەرۆکە و لە پێش خۆیەوە دووانی دیکە بەهەمان قەیراندا تێپەڕیانکردووە.

جوسێپ لویس نونێز، لە ساڵی 1978 تاوەکو 2000 سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە بووە و یەکێکە لە کەسایەتیە مێژووییەکان، بەڵام بەهۆی دۆسییەی خۆدزینەوەی لە باج بۆ ماوەی شەش ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەریدا سەپێنرا، دواتر بۆ دوو ساڵ و دوو مانگ کەمکرایەوە.

لویس نونێز، سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە

ساندرۆ ڕۆسێل، سەرۆکی پێش بارتۆمیو یەکێکی دیکەیە لەو سەرۆکانەی یانەی بەرشلۆنە کە زیندانیکراوە، دۆسیەکەشی سپیکردنەوەی پارە بووە و ماوەی 643 ڕۆژی لە زیندانی کەتەلۆنیا بەڕێکرد، دواتریش دادگا تۆمەتەکانی لەسەر هەڵگرت.

مێژووی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە ئاستەنگی زۆری تیادا بەدیدەکرێت، یەکێکی دیکە لەو سەرۆکانەی کە ئازاری خراپتر لە زیندانی چەشتووە، خوان گامپەری دامەزرێنەرە، لە ساڵی 1925 بڕیاری دیپۆرتکردنی دەدرێت، هەروەها مێژوو دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی 1936 هێزەکانی جەنەڕاڵ فرانکۆ جوسێپ سونۆلی سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکەیان لە سێدارەداوە.

بابەتی پێشتر

كەرەنتین لە ئەڵمانیا درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ لە پێنج ساڵی ڕابردوودا 210 ملیۆنی بەهەدەرداوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share