(٢٠) خاڵی مێژوویی “بالۆن دۆر” ئەو خەڵاتە گەورەیەی ئەمشەو پێشکەشی باشترینی جیھان دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٩ ئاھەنگی پێدانی تۆپی ئاڵتوونی لە کاتژمێر ٢١:٣٠ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، کە گۆڤاری (فراتس فۆتبۆڵ)ی فەرەنسی ھەموو ساڵێک بۆ باشترین یاریزانی ئەو ساڵە سازیدەکات. ئەمە گەورەترین رووداوی وەرزشییە لەسەر ئاستی خەڵاتی تاکەکەسی.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٩ ئاھەنگی پێدانی تۆپی ئاڵتوونی لە کاتژمێر ٢١:٣٠ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، کە گۆڤاری (فراتس فۆتبۆڵ)ی فەرەنسی ھەموو ساڵێک بۆ باشترین یاریزانی ئەو ساڵە سازیدەکات. ئەمە گەورەترین رووداوی وەرزشییە لەسەر ئاستی خەڵاتی تاکەکەسی.

لە ئاھەنگەکەدا خەڵاتی (تۆپی ئاڵتونی) بە باشترین یاریزانی پیاو و ژن دەدەرێت. لەگەڵ پێدانی خەڵاتی (کوبا) بۆ باشترین یاریزانی گەنجی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و خەڵاتی (لیف یاشین) بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ.
لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین ھەواڵی جۆراو جۆر سەبارەت بەم خەڵاتە بڵاوبووەتەوە، کە زۆربەی ئەو ھەواڵانە باسیان لەوە دەکرد پێشوەختە خەڵاتەکە بەناوی میسییەوە نوساوە و ھەواڵەکان وا دزەیان کردووە کە ئەستێرەی ئەرجەنتینی (لیۆنێل مێسی) لە ڕکابەریەتییەکەدا دەکەوێتە پێش ھەر یەکە لە (ڤان دایک) و (محەمەد سەڵاح) و (کریستیان رۆناڵدۆ) وە.

گۆڤاری (فرانس فۆتبۆڵ) بۆ ئەم پێشبڕکێیە زیاتر پشت بە دەنگی رۆژنامەنووسە وەرزشییە جیھانییەکان دەبەستێت و ئەوان بۆیان ھەیە دەنگ لەسەر باشترین یاریزانی ئەو ساڵە بدەن.

ناوی ئەو یاریزانە دیارانەی کە بۆ خەڵاتەکەی ئەمساڵی ٢٠١٩ ئاشکرا ببوون ھەریەکە لە:

یاریزانانی لیڤەرپول: سادیۆ مانی بە رەگەز سینیگالی، محەمەد سەڵاحی بە رەگەز میسری، فێرجیل ڤان دایکی بە رەگەز ھۆڵەندی.
یاریزانانی مانجستەر سیتی: سێرخیۆ ئەگوێرۆی بە رەگەز ئەرجەنتینی، ریاز موحرزی بە رەگەز جەزائیری، رەحیم ستێرلینگی ئینگلیزیی.
یاریزانانی بەرشەلۆنە: لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، فرەنکی دی یۆنگی ھۆڵەندی، مارک دێر شتیگنی ئەڵمانی و ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی.
یاریزانانی ریاڵ مەدرید: ئیدین ھازاردی بەلجیکی و کەریم بەنزیمەی فەرەنسی.
یاریزانانی یوفانتۆس: کریستیان ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ماتیس دی لیختی ھۆڵەندی.
یاریزانانی پاریس سانت جێرمان: کیلیان مبابی فەرەنسی و مارکینیۆسی بەرازیلی.
یاریزانی بایرن میونشن: رۆبیرت لیفاندۆفسکی پۆڵەندی.

•           خەڵاتێکی تاکە کەسی ساڵانەیە لەلایەن گۆڤاری “فرانس فوتباڵ”ی فەرەنسیەوە پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیھان دەکرێت.

•           سەرەتا خەڵاتەکە تەنھا پێشکەشی باشترین یاریزانە ئەوروپیەکان دەکرا، دواتر گۆڕانکاری لە سیستمی دابەشکردنیدا کرا و لەئێستادا ھەر یاریزانێک دەتوانێت بەدەستی بھینێت بەو مەرجەی لە یانەیەکی ئەوروپی یاریی بکات.

•           بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٦ ئەم خەڵاتە بەخشرایە سێر ستانلی ماتیۆس، ئەستێرەی یانەی بلاکپوڵ.

•           ٦٢ جار خەڵاتی بالۆن دۆر بەسەر باشترینەکانی جیھاندا دابەش کراوە.

•        ئەو یاریزانانەی زۆرترین جار خەڵاتەکەیان بەدەست ھێناوە

.      کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ٥ جار لە ساڵانی (٢٠٠٨، ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧)
.      لیۆنێل مێسی: ٥جار (٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥)
.      میشێل پلاتینی: ٣ جار (١٩٨٣، ١٩٨٤، ١٩٨٥)
.      یۆھان کرۆیف: ٣ جار (١٩٧١، ١٩٧٣، ١٩٧٤)
.      مارکۆ ڤان باستن: ٣ جار (١٩٨٨، ١٩٨٩، ١٩٩٢)
.      فرانز بیکنباوەر: ٢ جار (١٩٧٢، ١٩٧٦)
.      ڕۆناڵدۆ نازاریۆ: ٢ جار (١٩٩٧، ٢٠٠٢)
.      ئالفریدۆ دی ستیفانۆ: ٢ جار (١٩٥٧، ١٩٥٩)
.      کیڤن کیگان: ٢ جار (١٩٧٨، ١٩٧٩)
10.   کارڵ ھاینز ڕۆمەنیگی: ٢ جار (١٩٨٠، ١٩٨١)

•        دابەشبوونی خەڵاتی بالۆن دۆر لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی

ئەڵمانیا – ھۆڵەندا – پورتوگال (حەوت خەڵات)
فەرەنسا (٦ خەڵات)
ئیتاڵیا – بەرازیل – ئینگلتەرا – ئەرجەنتین (٥خەڵات)
یەکێتی سۆڤیەت – ئیسپانیا (٣ خەڵات)
بولگاریا، کرواتیا، کۆماری چیک، چیکسلۆڤاکیا، دانیمارک، ھەنگاریا، لایبیریا، ئێرلەندای باکور، سکۆتلەندا، ئۆکرانیا (١ خەڵات)

دابەشووبنی خەڵاتەکە لەسەر ئاستی یانەکان

ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە (١١ خەڵات)
یوڤانتۆس، میلان (٨ خەڵات)
بایرن میونشن (٥ خەڵات)
مانچستەر یونایتد (٤ خەڵات)
دینامۆ کیێڤ، ئینتەرمیلان، ھامبۆرگ، ئەیاکس ئەمستەردام (٢ خەڵات)
بەنفیکا، بلاکپوڵ، بوروسیا دۆرتمۆند، بوروسیا مونشنگلادباخ، دوکلا پراگ، دینامۆ مۆسکۆ، فێرینکڤارۆسی، لیڤەرپوڵ، مارسیلیا (١ خەڵات)

•           پیلێی ئەفسانەی بەرازیل (٧ جار) و مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین (دوو جار) پاڵێوراوی خەڵاتەکە بوون و بەدەستیان نەھێناوە.

•           جۆرج ویا ئەستێرەی پێشوی میلان و لایبیریا تاکە یاریزانی ئەفریقیە خەڵاتەکەی بەدەستھێناوە.

•           لە ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی بالۆن دۆر لەگەڵ خەڵاتی باشترینی (فیفا) یەکخرا، بەڵام لەساڵی ٢٠١٦ ڕێکەوتنی نێوان فرانس فوتباڵ و یەکێتی تۆپی پێی جیھان کۆتایی پێھات و گۆڤارە فەرەنسیەکە بە جیا دەستی بە دابەشکردنی خەڵاتەکە کردەوە.

•           بەرزی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٣١ سانتیمەترە، درێژی و پانی ٢٣ سانتیمەترە، کێشی(٧،٢ کیلۆگرام) دەبێت و نرخەکەی لە سێ ھەزار یورۆ زیاترە.

•           شێوازەکانی ھەڵبژاردنی باشترین یاریزان لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتباڵەوە بە دەنگدانی ١٧٣ ڕۆژنامەنوس دەبێت لە ١٧٣ وڵاتی جیاوازەوە.

•           کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پورتوگالی و لیۆ میسی ئەرجەنتینی (٢١) جار پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر، کە ئەوەش ڕیکۆردە و ھیچ دووانەیەک لە جیھاندا نەیانتوانیوە بگەنە ئەو ڕێژەیە (١٠ جار کریستیانۆ، ١١ جار مێسی).

•           ئەو ئەستێرە ناودارانەی ھەرگیز نەیانتوانی خەڵاتەکە بەدەست بھێنن: تێری ھێنری، مارادۆنا، پیلێ، چاڤی، ئینێستا، ماڵدینی، باریزی، پوشکاش، دینۆ زۆف، ڕائول.

•        ئەو خەڵاتانەی فرانس فوتباڵ پێشکەشیان دەکات

بالۆن دۆر بۆ کوڕان: ٣٠ یاریزان پاڵێوراون، لەلایەن ١٧٣ ڕۆژنامەنوسەوە ھەڵدەبژێردرێن
بالۆن دۆر بۆ کچان: ٢٠ یاریزان پاڵێوراون لەلایەن ٥٠ ڕۆژنامەنوسەوە ھەڵدەبژێردرێن
خەڵاتی کۆپا بۆ یاریزانە لاوەکان: ١٠ یاریزان کاندیدن و لەلایەن براوەکانی پێشوی بالۆن دۆرەوە براوە ھەڵدەبژێردرێت
خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز: ١٠ گۆڵپارێز پاڵێوراون

•           لیڤ یاشینی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی ھەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشو تاکە گۆڵپارێزە خەڵاتی بالۆن دۆری بەدەست ھێناوە.

•           لیۆنێل مێسی تاکە یاریزانە لەمێژووی تۆپی پێدا چوارجار لەسەریەک خەڵاتەکەی بەدەست ھێناوە.

•           لەساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٧ یانەی بەرشلۆنە بەردەوام کاندیدی بۆ خەڵاتەکە ھەبووە، ھیچ یانەیەک نەیتوانیوە ١٠ ساڵ نوێنەری پاڵێوراوی لەم خەڵاتە ھەبێت.

•           ساڵی ٢٠١٠ ھەرسێ کاندیدی سەرەکی خەڵاتەکە لە یانەی بەرشلۆنە بوون (مێسی، چاڤی، ئینێسیا).

•           ساڵی ١٩٨٨ و ١٩٨٩ ھەرسێ کاندیدی سەرەکی خەڵاتەکە لە یانەی ئەی سی میلان بوون (ڤان باستن، گولێت، ڕیکارد – ڤان باستن، فرانکۆ باریزی، فرانک ڕیکارد).

•           ساڵی ١٩٧٢ و ١٩٨١ ھەر سێ کاندیدی سەرەکی خەڵاتەکە لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوون (بیکنباوەر، مولەر، نیتزەر – ڕۆمەنیگی، برایتنەر، شۆستەر).

•           ساڵی ١٩٨٨ ھەرسێ کاندیدی خەڵاتەکە لە ھەڵبژاردەی ھۆلەندا بوون (ڤان باستن، گولێت، ڕیکارد).

بابەتی پێشتر

(بەداتا و ژمارە) گۆڵە نێودەوڵەتیەکانی مێسی بایەخیان لە گۆڵەکانی کریستیانۆ زیاترە !

بابەتی دواتر

"ماچ دەی" زنجیرەی دوکۆمێنتاری بەرشلۆنە نھێنیەکانی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share