دێنیس ڕۆدمان.. لە چیرۆکی سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆناوە بۆ هاوڕێیەتی دیکتاتۆری کۆریا و سێ جار شکانی چووکی

دێنیس ڕۆدمان، ناوێکی زەنگۆڵەداری بواری باسکەی ئەمریکا و پڕۆفیشناڵێکی سەرکێشە، ڕەنگە زۆرینەی هەوادارانی وەرزش ناوی ئەم ئەستێرەیەیان بیستبێت، بەڵام ئەوەی نەزانراوە چەند چیرۆکێکی سەیری ژیانی یاریزانەکەیە کە بۆ مێژوو تۆماردەکرێت.

ڕۆدمان لەئێستادا تەمەنی (٥٢) ساڵە، لەژیانی وەرزشییدا یاریزانێکی بەرگریکاری بواری باسکە بووە و بە سەرکێشی و ڕوخسارە ئەهریمەنییەکەی ناسراوبووە.

لەماوەی (٢٠) ساڵدا بۆ تیمەکانی دیترۆیت پیستۆنز، سان ئەنتۆنیۆ سپێرز، چێکاگۆ بوڵز، لۆس ئەنجلس لەیکەرز، داڵاس ماڤرێکس، یارییکردووە، کۆتاییەکانی ژیانی هاوشێوە سەرەتاکانی سەرکەوتوو نەبووە و بە چەند یانەیەکی ئاسایی وەک لۆنگ بیچ جام و تۆرپان پۆجات و برایتۆن بێرسدا تێپەڕیکردووە.

لەساڵانی (١٩٨٩، ١٩٩٠، ١٩٩٨ بۆ ١٩٩٩) نازناوەکانی (NBA) بەدەستهێناوە، دووجار بۆ پێکهاتەی ئەستێرەکان بانگهێشتکراوە و لەساڵانی (١٩٩٠ و ١٩٩١) وەک باشترین بەرگریکاری خولی یانە پیشوەرەکانی ئەمریکا دیاریکراوە، حەوتجار پاڵەوانی “ڕیباوند” بووە و بەدرێسی دیترۆیت پیستۆنزەوە ماڵئاوایی لە خولی یانە پیشوەرەکان (NBA) کردووە.

کۆی خاڵە تۆمارکراوەکانی (٦٦٨٣) و (١١٩٥٤) ڕیباوند و (١٦٠٠) ئەسیست بووە، تەواوکەری خاڵگرە ناودارەکانی وەک مایکڵ جۆردان و ناودارانی دیکەی (NBA) بووە، لەدەرەوەی یاریگاش لە کەسایەتییەکی ڕەش ئەسمەری سەرکێش زیاتر هیچی دیکە نەبووە، کە چەندین چیرۆکی سەیروسەمەرەی هەیە.
لە ئێستا سپۆرتەوە چەند چیرۆکێکی نەبیستراوی یاریزانە سەرکێشەکەی ئەمریکاتان بۆ ئاشکرادەکەین..

نازناوی کرمەکە

لە خولی یانە پیشەگەرەکان نازناوی (کرمەکە)ی وەرگرتووە، بەهۆی توانا زۆرەکەی لەبواری وەرزش و چڕی جەستە و باڵا بەرزەکەیەوە، هەروەها نازناوی دێوەزمەشی پێدراوە.

سەڕەڕای توانا ناوازەکەی لە یاریی باسکە، بەڵام ئەم ئەستێرەیە سەرەتاکانی ژیانی وەک چەقاوەسوویەکی سەر شەقامەکان شەڕانگێزێکی کەموێنە بووە.

خۆی دانیپێداناوە، بەرلەوەی ببێتە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵ ژیانێکی ئاڵۆزی هەبووە و لەدوای گەیشتنی بە لوتکەی وەرزش بووە بە ڕۆدمانێکی نوێ.

کرەیگ سایگەر، ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئەمریکی دەڵێت: بۆ یەکەم جار لە نهۆمی دووەمی “زە لاندین ستریپ” دۆزیمەوە، کە یانەیەکی خۆڕوتکردنەوە بوو لە شاری دیترۆیت، دەمانچەیەکی بەدەستەوەبوو و نزیکبوو توشی تاوانی گەورەببێت، لێرەدا ڕوونکردنەوەم لەسەر توانا هونەرییەکانی لە بواری وەرزش پێدا و بۆم دەرخست ئەو ژیانەی هەڵیبژاردووە چ گومڕاییەکە، خۆشی دانی بەهەڵەی خۆیدا نا”.

سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆنا

لە پیستۆنزەوە ڕوویکردە سپێرز و لەو یانەیە بووە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکان و ڕێژەیەکی زۆری ڕیباوندی تۆمارکرد، ناوناوبانگی گەیشتە ترۆپک، بەڵام لەماوەی مانەوەی لە سان ئەنتۆنیۆ چەندین چیرۆکی سەیروسەمەرەی یاریزانەکە تۆمارکرا.

گرنگترینیان پەیوەندییە سێکسییەکەی بوو لەگەڵ مادۆنای گۆرانیبێژی ناودار و ئەفسانەیی ئەمریکا بەرانبەر ملیۆنان دۆلار.

ڕۆدمان لەبارەی مادۆنا و پەیوەندی سێکسی نێوانیانەوە دەڵێت: مادۆنا پەیوەندی پێوەکردم و بەڵێنی پێدام، کە ئەگەر بێتو دوو گیانی بکەم بڕی (٢٠) ملیۆن دۆلارم پێدەدات، ئەوکاتە لە لاس ڤیگاس یارییمدەکرد و ئاگاداریکردمەوە کێشەی هێلکەدان و پیتاندنی هەیە، منیش پێمووت لەماوەی پێنج کاتژمێردا دەگەمە لات”.

سێجار چووکی شکاوە

لەکۆتاییەکانی ژیانی وەرزشییدا، ڕۆدمان سەرقاڵی کاری هونەری و تۆمارکردنی فیلم بوو، بەهۆی ناوبانگەکەیەوە تاڕادەیەک سەرنجی میدیا و هەوادارانی فیلمی ڕاکێشا، بەڵام ئەوەی سەیرە لەو ماوەیەی سەرقاڵی هونەری نواندن بووە سێ جار چووکی شکاوە.

پرسیارەکە ئەوەیە چۆن؟ ڕۆدمان خۆی بەم شێوەیە وەڵامدەداتەوە..

جاری یەکەم: لە ئاهەنگێکی تایبەتیبووم لەسەر کەڵەکێکی ناوازە، پوری کچێکم ناسی و داواملێکرد بێتە ژوورەکەم و بەیەکەوە کاری سێکسی بکەین، کە چووینە ژوورەوە ویستم بەشێوازی “خۆهەڵدانی پڵنگ” خۆم بگەیەنمە جەستە ناوازەکەی، بەڵام کاتێکم زانی ژوورەکە هەمووی خوێنە.

کچەکە هاواری دەکرد “خوێن..تۆ دەمریت”، منیش پێموت لەسەرخۆبە نامرم، تەنها چووکم شکاوە.

جاری دووەم: لەیارییەکی ڕۆکێتس تۆپ بەر پێگەی هەستیارم کەوت و کەمێک ئازارم هەبوو، دوای یارییەکە چاوم بە کیژۆڵەیەک کەوت هەزاران کیلۆمەتری بڕیبوو بۆ چاوپێکەوتن و ئەنجامدانی خوانێک لەگەڵ من، برایان من دەچووم بۆ خوانی ئێوارە.. بەڵام پاش خوێندنەوەی چەند گۆڤارێکی سێکسی لەگەڵ ئەو کیژۆڵەیە وایلێکردم ئامادەبم بۆ سێکسکردن، ئەو شەوە چووکمی وەک گوێز شکاند.

جاری سێیەم: شەوێکی شێتانەبوو لە هۆتێل لەگەڵ کچە هاوڕێکەم، ئەمجارە دەمزانی چیدەکەم، چونکە ئەزمونم لەگەڵ شکانی چووکم پەیداکردبوو، چووم بۆ نەخۆشخانە و دواتر خۆزگەم دەخواست نەچوومایە.

پزیشکێکی نەفرەتی کە منی لەو بارودۆخەدا بینی هەموو نەخۆشخانەکەی بانگهێشتکرد، نەیاندەزانی چووکم چۆن شکاوە و چۆنیش چارەسەردەکرێت، منیش تەنها هاواری ئازارشکێنم دەکرد.

هاوڕێیەتی کیم جۆنگ ئون

پەیوەندی نێوان دێنیس ڕۆدمان و کیم جۆنگ ئونی دیکتاتۆری کۆریای باکور لەوپەڕی بەهێزیدایە و دیکتاتۆرەکە لەهەموو جیهان بێزار و توڕەبێت لە ڕۆدمان بێزار نابێت.

یاریزانە ناودارەکە چەندین جار بەبێ سانسۆر وەک هاوڕێی سەرۆک سەردانی کۆریای باکوری کردووە، تەنانەت لەسەر داوای ئون لەساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ یاریی دۆستانەی باسکەی لەنێوان ئەستێرەکانی ئەمریکا و ئەستێرەکانی کۆریا لە کۆریای باکور ڕێکخست.

ئەوکاتەی کیم جۆنگ ئون لە ئەمریکا خوێندوویەتی، ڕۆدمان لە ترۆپکی تواناکانیدا بووە و هیوایخواستووە ببێتە هاوڕێی ڕەش ئەسمەرە زەبەلاحەکە، لەدوای بوونی بە دیکتاتۆری کۆریا خەونەکەی هێناوەتەدی.

ڕۆدمان ئاشکرای دەکات، لەپێشوودا چەندینجار هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور بگەیەنێتە ئاستێکی دیکە، تەنانەت لەدوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی کردووە وەک ڕێکخەری پەیوەندی نێوانی و کیم جۆن ئون دەستبەکاربێت و پێشنیازی ئەوەشیکردووە ببێتە نێوەندگیری نێوان دوو وڵاتەکە (ئەمریکا و کۆریای باکور).

ڕۆدمان دەڵێت: بە پاڵپشتیکردن و ڕاسپاردنم، دەتوانم پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتەکە ئاسایی بکەمەوە”.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی وەرزشیی.. پیلێ شەڕی ناوخۆی نایجیریای ڕاگرت و هندستان بەپێی پەتی لە مۆندیال کشایەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژوو گرتن و پەیوەندی بە وەرزشەوە ( تەندرووستی مرۆڤ )

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share