ڕۆژوو گرتن و پەیوەندی بە وەرزشەوە ( تەندرووستی مرۆڤ ) چییە؟

بەشی دووەم

لەم بەشەدا لەوەوە دەست پێ ئەکەین کە وەرزش لە چی کاتێکدا بکرێت باشەو بە جێ پێوەرێك و بۆچی؟

دیارە من بە پشت بەست بە کۆمەڵێك سەرچاوەو توێژینەوەی زانستی ووتەکانم لە چوارچێوەی ڕای خۆمدا دا ئەڕێژم و بواری گفتوگۆ کراوەیە بۆ هەر ئەزیزێك بیەوێ زیاد بخاتە سەر بابەتەکە یان تیشك بخاتە سەر بۆچوونەکانم.

باسمان کرد ئەبێت ڕۆژوو بە شێوازێکی ڕیکخراو و بەپێ ی ئەو پلە بەندی و پۆلێنەی کە ئەگونجێت دەست پێ بکرێت. ڕێکخراو مەبەستمان لەوەیە کە ئەبێت پێشتر بڕیارد دابێت کەتۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجام ئەدەیت، پلە بەندیش مەبەستمان لەوەیە کە پێش چەند ڕۆژێك ڕێژەی ژەمە خۆراکەکانت کەمتر کردبێتەوە هەتا کۆئەندامەکانی هەرس و سوڕی خوێن و ئەوانی تر لە ئامادەباشی دا بن بۆ پرۆسەکەو گۆڕانکاری لەپڕ ڕوو نەدات لە لەشدا، پۆلێن مەبەستمان لە جۆری ژەمە خۆراکەکانە و کاتی خواردنیانە (کە ئەبێت ئاگادار بین ژەمە سووکەکان و شلەمەنی یەکان پێش بخەین بەمەرجێك خواردنی بەسوود و پێکهاتەی بەهێزیان تیا بێت وەکو پێشتر باسمان کردووە).

بێگوومان پشوودان (خەو) لەگەڵ جۆری چالاکی ڕۆژانە و تەندرووستی کەسەکەیش لایەنێکی تری بابەتەکەیە کە هاوکارە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان ڕۆژوو لەگەڵ وەرزشدا.

لێرەدا باسی ئەو کاتە ئەکەین کە نزیکە لە بەربانگ (کاتی ڕۆژوو شکاندن) بە نزیکی ٣٠ – ٤٥ دەقیقە کە کاتێکی گونجاوە و ئەکرێت بگونجێندرێت لەگەڵ شێوازی ڕاهێنانەکە.

بۆچی ئەم کاتەمان هەڵبژاردوە و لەگەڵ کام جۆر لە ڕاهێنان باشترە بکرێت؟

بەڵێ لەبەر ئەوەی کە وەرزشکار لەم کاتەدا ئەگەر ووزەی ماوەی لەشی بەهەر شێوەیەك بەکار بەرێت ئەوا بە زووترین کات ئەتوانێت ڕاستەوخۆ دوای مەشق و ڕاهێنانەکەی ووزەی پێویست بەدەست بهێنێتەوە. هەمان قسە ڕاستە بۆ بەکاربردنی ئاوی لەش و بەدەست هێنانەوەی.

لەگەڵ ڕاهێنانەکان بەگشتی ئەگونجێت، زیاتر ڕاهێنانی هێز.

ئەی چی ئەگەر بڵێین توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە دەیت (ڕۆژوو) توانای لەش وا بەهێز دەکات و ڕای ئەهێنێت لەسەر ئەوەی کە لە بری بەکار بردنی شەکر (کلایکۆجین) چەوری پاشەکەوت کراو بەکارببرێت ئەمە وا ئەکات کە کاتی ڕاهێنانەکە هێندە نزیکیش نەبێت لە بەربانگ (مەگەر تەنها لەبەر توینێتی نەبێت) ئەوا لە بارێکی ئاساییدا ئەو مەشق و ڕاهێنانانە ئەتوانرێت ئەنجام بدرێن.

هەندێ توێژینەوە پشت ڕاستیان کردووەتەوە کە ڕاهێنان بە بەڕۆژوویەتی توانای بەکاربردنی چەوری ماسوولکەکان زیاد دەکات، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە لەشی ئێمە توانایەکی هێندە سەرسووڕهێنەری هەیە کە ئەتوانێت لەگەڵ ئەو بارودۆخانەدا خۆی بگونجنێت.

کاتێك بەڕۆژوو ئەبین بەشێکی زۆری شەکر (کلایکۆجین) لەدەست ئەدەین. دواتر ماسوولکەکانمان زیاتر چالاکتر ئەبن کاتێك سەرەی بەکاربردنی چەوری دێت. ئەمە ڕوو ئەدات چونکە ماسوولکەکان ئیتر فێر ئەبن (ڕوونتر بڵێین ڕایەن) لەوەی چۆن چەوری وەکو سەرچاوەی ووزە بەکار بهێنن لە ڕێگەی ئەوەی کە ژمارەی پرۆتین زیاد بکات و لەو ڕێگەیەوە چەوری شی بکاتەوە. بە واتایەکی تر ماسوولکەکانمان ڕایەن لەسەر ئەوەی چەوری بسووتێنن لە بری شەکر.

وە ئەگەر سەیری ماسوولکەکان بکەین لەپێش و لە دوای ڕاهێنان لەکاتی بە ڕۆژوو بووندا ئەوا لە دوای ڕاهێنان ماسوولکەکان سوورێکی تێرتر دەر ئەکەون بەهۆی بەردەست خستنی چەوری زیاتر بۆ سووتاندن.

بۆیە بەشێك لە وەرزشکارە پیشەگەرەکان ئەم جۆرە ڕاهێنانە لەگەڵ (دەیت) یان خۆ گرتنەوە لە خواردن بەکار ئەهێنن بۆ ئەوەی بتوانن کێشی لەشیان کەم بکەنەوە و ژیانی پیشەگەری یان درێژ بکەنەوە.
نموونەی ئوانەیش یاریزانی بەتوانای NBA لێبرۆن جەیمس، کەیبی بریانت و کارمێلۆ ئەنتۆنی کە ڕاهێنانی LCHF بەکار ئەهێنن.

بەشێکی زۆری پیشەگەرەکانی تری وەکو ( Austuraliens cricket national team ) تیمی هەڵبژاردەی نیشتمانی کریکێت ی ئوستورالی و دکتۆر تۆم نۆکاسی ئەفریقی کە خۆی فسیۆلۆژێکی ڕاهێنانە هەمان سیستێم بەکار ئەهێنێت.

بۆیە منیش ئامۆژگاریتان ئەکەم ئەوانەی کە ڕۆژوویەکی تەندرووست ئەگرن و لەهەمان کاتدا خۆیان تەندرووستن و لە ئاستێکی باشی فۆرمەی وەرزشی خۆیاندان، هیچ دوودڵ نەبن لەوەی کە مەشقەکانیان بکەن بە ڕەچاوکردنی باری تەندروستی و دەروونی و توانای جەستەیی خۆیان، لە بیرمان نەچێت ئەبێت هەمیشە گوێ لە لەشمان بگرین ( بەو واتایەی کە لەشمان ماندووبوو ئێمە زیاتر ماندووی نەکەین و دەست بەجێ دەست لە مەشق کردن هەڵگرین، یان هەستت کرد لەشت پێت ئەڵێت ئەمڕۆ ناتوانم مەشق بکەم باشترە نەیکەیت ).

لە کۆتاییشدا ئەتوانم بڵێم مەشق کردن هەتا پێش کاتژمێر ١٠ ی شەویش بە ڕەمەزاناندا ئاساییە، بە مەرجێك لەگەڵ کاتی بەربانگ بگونجێت (واتە کاتێکی گونجاو دوای بەربانگ کردن و بە ڕەچاوکردنی ئەو خۆراکانەی خواردووتە).

ئامۆژگاریتان ئەکەم لەدوای کاتژمێر ١٠ ەوە دابنێن بۆ پشوو (نوستن: چونکە هۆرمۆنی Melatonin لە دوای ئەوکاتە بەکار دەبێت و سوودی هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی فەرمانەکانی لەش).

بابەتی پێشتر

ڕۆژوو گرتن و پەیوەندی بە وەرزشەوە ( تەندرووستی مرۆڤ )

بابەتی دواتر

چیرۆکی ڕەمەزان.. گواردیۆلا و مۆرینیۆ بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە لە ئەبیدال و مۆنتاری توڕەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
Total
0
Share