زۆرن ئه‌و یاریزانانه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگیان له‌گه‌ڵ یانه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌یاریزانه ناوداره‌کان توانیویانه به درێسی دوو تا سێ یانه‌وه جامه گوێچکه‌داره‌که به‌رزبکه‌نه‌وه.
لەبەرانبەر یاریزانێکی ناوداری وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە پێنج جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، چەندین ئەفسانەی زەنگۆڵەدار بوونیان هەبووە و هەرگیز نه‌یانتوانیوه خەونی چامپیۆنزلیگ بهێنێته‌دی.
ڕه‌نگه ئەوەش وەک سه‌یروسه‌مه‌ره و باوه‌ڕپێنه‌کراو باس بکرێت، چونکە ئه‌فسانه‌کان هه‌میشه ڕۆڵی سه‌ره‌کییان بینیوه له چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کان و کاتێک له‌ترۆپکی تواناکانیاندا بوون هیچ هۆکار و دۆخێک نه‌یتوانیوه له مه‌عشوقه ئەوروپییەکە جودایان بکاتەوە.
لە ئێستا سپۆرتەوە ناوی ئه‌و (١٠) ئه‌فسانه‌یه‌تان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ین که به‌درێژایی مێژوویان نه‌یانتوانی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنن:
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا: زۆرینه‌ی هه‌وادارانی تۆپی پێ به ئه‌فسانه‌ی یه‌که‌می جیهانی تۆپی پێی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، توانیویه‌تی نازناوەکانی مۆندیالی ١٩٨٦ و مۆندیالی خوار ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵان بخاتە هەگبەی دەستکەوتەکانیەوە، بەڵام به‌درێسی ناپۆلییه‌وه ته‌نها شه‌ش یاریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامداوه و نازناوه‌که‌شی به‌ده‌ست نه‌هێناوە.
ئیریک کانتۆنا: ئه‌فسانه سه‌رکێشەکەی فه‌ره‌نسا به‌درێسی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه نازناوی پریمه‌رلیگ و جامی یه‌کێتی یانه ئینگلزییه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه.
له ١٦ یاریی چامپیۆنز لیگدا به‌شداری کردووه و نه‌یتوانیوە تامی نازناوی چامپیۆنزلیگ بکات.
گابریێل باتیستۆنا: ئه‌ستێره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌رجه‌نتین و ناسراو به “باتی گۆڵ” به‌درێسی فیۆرنتینا و ڕۆما له (١٧) یاریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان به‌شداری کردووه، هه‌گبه وەرزشییەکەی هیچ نازناوێکی چامپیۆنزی تێدا نییه!
لۆته‌ر ماتیۆس: مه‌کینه‌که‌ی ئه‌ڵمانیا نازناوی مۆندیالی ١٩٩٠ی به‌ده‌ست هێناوە، هه‌روه‌ها به‌درێسی بایرن میونشن و بوروسیا مونشنگلادباخ و ئینته‌رمیلانه‌وه (٣٠) یاریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ئەنجامداوە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ١٩٩٠ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی جامە گوێچکەدارەکەی چامپیۆنزلیگ بەرزبکاتەوە.
ڕۆماریۆ دو سۆزا: هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، نازناوی مۆندیال و دووجار کۆپا ئه‌مریکای به‌ده‌ست هێناوه، له‌کۆی سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتییه فەرمییانەی به‌شداری تێدا کردووه (٢٧)جار نازناوی گۆڵکاری به‌ده‌ست هێناوه و پێش پێلێی ئه‌فسانه کەوتووە (پیلێ ٢٤ نازناوی هه‌بووه).
ڕۆماریۆ له‌مێژویدا (٣٢) یاریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامداوه و نازناوه‌که‌شی له‌ده‌ست چووه.
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما: دیارده، یاخود فینۆمینۆ، به‌بۆچونی شاره‌زایان هێرشبه‌رێکی هاوشێوە هه‌رگیز دروست نابێته‌وه، دووجار نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ست هێناوه (١٩٩٤ – ٢٠٠٢).
دیاردە بەتۆمارکردنی (١٥) گۆڵ لەکۆی (١٩) ڕووبەڕوبونەوە دووه‌م باشترین گۆڵکاری مێژویی مۆندیاله، یاریی بۆ دوو جه‌مسه‌ره زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کردووە، بەهەمان شێوە بۆ دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی میلانۆ، ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان، (٣٤) یاریی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ئەنجامداوە و نه‌یتوانیوه جامه‌کە به‌رزبکاته‌وه.
میرۆسلاڤ کلۆزه: نازناوی مۆندیالی ٢٠١٤ی به‌ده‌ست هێناوه، گۆڵکاری مێژویی مۆندیاله و به‌درێسی یانه‌کانی هامبۆرگ، کایزه‌رسلاوتن، ڤێرده‌ربریمه‌ن، بایرن میونشن له خولی ئه‌ڵمانیا و لازیۆ لەخولی ئیتاڵیا یاریی کردووە.
(٣٩) ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له چامپیۆنز لیگ ئه‌نجامداوه و نه‌یتوانیوه نازناوی چامپیۆنز مسۆگه‌ر بکات.
فرانچیسکۆ تۆتی: پێی دەڵێن سیزەر و شازادەی ڕۆما، زیاتر لە (٧٤٠) یاریی و (٣٠٣) گۆڵی بۆ جێلاڕۆسی تۆمار کردووه، نازناوی مۆندیالی ٢٠٠٦ی به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی سکوادرا ئازۆرای ئیتاڵیاوە به‌ده‌ست هێناوه.
له (٥٥) ڕووبەڕوبونەوەی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان درێسی گورگه‌کانی پایته‌ختی پۆشیوە، بە (٢٤) ساڵ یاریکردن نه‌یتوانی جامی چامپیۆنزەکانی ئەوروپا به‌رز بکاته‌وه.
ڕود ڤان نیسته‌لڕۆی: له‌سه‌رده‌می ڕابردوودا مه‌کینه‌ی گۆڵکردن بووه، به‌درێسی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداوه یاریی کردووه و بەدرێسی مان یونایتدەوە نازناوه ناوخۆییه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه و له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید به‌هه‌مان شێوه.
له‌مێژویدا (٣٤٧) گۆڵی تۆمار کردووه‌و له (٧٣) یاریی چامپیۆنز لیگ به‌درێسی یونایتد و ڕیاڵه‌وه نه‌یتوانیوه نازناوی چامپیۆنز به‌ده‌ست بهێنێت.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ: زه‌به‌لاحه‌که‌ی سوید له یانه‌ی مالمۆوه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ره‌و ئه‌یاکس، پاشان یوڤانتۆس و ئینته‌رمیلان، دواتر بۆ به‌رشلۆنه و ئه‌ی سی میلان و له‌کۆتاییدا بۆ پاریس سان جێرمان و لۆس ئەنجلس گالاکسی و دووبارە میلان.
“ئێبرا کادابرا” سه‌ره‌ڕای جادوی پێیەکانی تائێستا زیاتر لە (١١٥) یاریی له چامپیۆنز لیگ ئه‌نجامداوه و نازناوه‌که‌شی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌وه‌ی “سوڵتانی تۆپی پێ” له‌ئه‌فسانه‌کانی دیکە جیاده‌کاته‌وه، بەردەوامبوونیەتی لەنێو یاریگاکاندا و لەئێستادا درێسی میلانی پۆشیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێناچیت خەونی چنینەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدیبهێنێت، بەهۆی دووری یانە میلانییەکە لە خولەکە و نازناوەکەشەوە.