هیچ یاریزانێک پارێزراو نییە.. بەرشلۆنەی سەردەمی کومان پێنج گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە

ڕۆناڵد کومان، لە دەستپێکی کارەکانیەوە لە یانەی بەرشلۆنە تاوەکو ئێستا پێنج گۆڕانکاری گەورەی کردووە

یانەی بەرشلۆنە لە سەردەمی ڕۆناڵد کوماندا چەندین گۆڕانکاری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و تاکتیکی بەسەرداهاتووە.

ڕۆژنامەی مارکا پێنج گۆڕانکاری سەردەمی نوێی بەرشلۆنە شرۆڤە دەکات، کە تەواوی ئەو گۆڕانکارییانەش لەسەردەمی ڕۆناڵد کوماندا ئەنجامدراون، دوای ئەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە جێگەی کیکی سیتیێنی گرتووەتەوە.

گۆڕانکاری تاکتیکی

لە ڕوبەڕوبوونەوەی بەلەد وەلید لە میانی کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا، ڕۆناڵد کومان بە پلانی 3-4-3 یاریکردووە و هەریەک لە جۆردی ئەلبا و سێرجینیۆ دێستی وەک باڵەکانی بەرگری بەکارخست و بەهۆی پێکانی ئانسو فاتی و عوسمان دیمبیلیەوە ڕۆڵی هێرشبەری پێبەخشیون.

کومان نەرمی لە پلان و تاکتیکەکانیدا بەدیدەکرێت و پلانەکانی 4-3-3ی تاقیکردووەتەوە و حەزیشی لە یاریکردنە بە پلانی 4-2-3-1، ئەم شێوازانەش لەسەردەمی سیتیێن هیچ گرنگییەکیان پێنەدراوە.

هیچ یاریزانێک پارێزراو نییە

سەرجەم یاریزانان بە لیۆنێل مێسییەوە پارێزراو نەبوون، بەپێی پێویست حەوانەوەیان پێدراوە و لەسەر کورسی یەدەگیش جێگیرکراون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی بەلەد وەلید کۆتینیۆ و ئەنتوان گریزمانی وەک یەدەگی پێدری و مارتن برەیزوایت بەگەڕخستووە.

نەرمی تاکتیکی

هەندێک لە یاریزانان لە پێگە جیاوازەکان تاقیکراونەتەوە، بۆ نمونە فرینکی دی یۆنگ لە ناوەندی هێرشبەرییەوە وەک خاڵی دەستپێکی هێرشەکان لە سەنتەری بەرگرییەوە ئەرکی پێسپێردراوە، بەهەمان شێوە گریزمان لە هێڵی هێرشبەرییەوە ئەرکی بەرگریکردنی پێدراوە، بەڵام فەرەنسییەکە لە ئەرکەکانیدا زۆر سەرکەوتوو نەبووە.

ئارامی

کاتێک کومان پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد یانەکە لە دۆخێکی دەروونی خراپدا بوو، ئیدارەی یانە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و ئیدارەی کاتیی دەستبەکاربوو، لەم نێوەندەدا کومان توانی پارێزگاری لە ئارامیی دەروونی یاریزانانی بکات.

پوکانەوەی گروپی ناڕازییەکان

بەهۆی واژوونەکردنی بۆندی گەورە و هەژێنەرەوە، بەردەوام ڕاهێنەرانی پێش کومان ناڕازیبوون و چەندین یاریزان وەک گروپێکی یەکگرتوو پاڵپشتییان کردوون، بەڵام لەسەردەمی کومان گواستنەوەی مێمفس دیپای و ئیریک گارسیا شکستیانهێنا، ڕاهێنەرەکە لەبری ناڕازیبوون، گروپی ناڕازییەکانی بەبێدەنگبوون کپکردەوە و کاری لەسەر ئەو یاریزانانە کرد کە بەردەستن.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ڕیکی پوج نوێدەکاتەوە و ڕەوانەی یانەیەکی تری دەکات !

بابەتی دواتر

(11) یاریزانی فرێش.. لە یانەکانیان ڕازی نین و بە دوای یانە و چانسێکی نوێدا دەگەڕێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ دەرناکرێت

تا ئێستا ئیدارەى یانەى مانچستەر یونایتد بیری لە دەرکردنی تین هاگی ڕاهێنەر نەکردۆتەوە تین هاگ لەدواین کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share