لە کەرەنتین بەبێ وەرزشکردن و بە (١١) هەنگاو هەڵئاوسان و چەوری ورگت کەمبکەرەوە

بەهۆی کەمتەرخەمی مرۆڤەکان و زیادبوونی کێشی جەستەیان، ساڵانە هەزاران کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی قەڵەوی و کێشەی چەوری خوێنەوە گیان لەدەستدەدەن.

هەندێک لە کەسانەی دووچاری قەڵەوی بوون بەدوای چارەسەری خێرادا دەگەڕێن، بەڵام ئەم پڕۆسەیە تەنها لە ڕێگەی وەرزشکردن و ڕێجیمی سەختەوە سەرکەوتن بەدەستناهێنێت، بەڵکو پێویستی بە داڕشتنەوەی ڕیجیمێکی تایبەتە لە ژیانی هەر کەسێکدا کە دەبێت لەژیانی ئاساییدا لەسەری بڕوات.

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی وەرزشکاران و خانمان کەڵەبوونی چەوری ناوچەی ورگ هەڵئاوسانیەتی، ئەوەش ڕوخسارێکی نامۆ بە جەستەیان دەبەخشێت.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە (١١) خاڵی گرنگ دەکەین، لەحاڵی جێبەجێکردنیاندا دەکرێت هەڵئاوسان و چەوری ورگت بەڕادەیەکی زۆر کەمبکەیتەوە.

بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، ئەو چەورییەی لەناوچەی ورگ کۆدەبێتەوە زۆر سامناکترە لەوەی ناوچەکانی ڕان و باڵ و بەشەکانی دیکەی جەستە کۆدەبێتەوە، بەوپێیەی چەوری ورگ کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و جگە لەوەی ڕوخسارێکی ناشرینی هەیە، مرۆڤی ئاسایی توشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە دەکات.

هەندێک جار مەسەلەی بۆماوەیی کاریگەری دەبێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کەسی قەڵەو دەستەوسان بوەستێت و هیچ هەنگاوێک بەرەو ڕێککردنەوەی جەستەی نەنێت، بەڵکو چەندین ڕێگە هەیە کە لەم ڕاپۆرتەدا باسی دەکەین دەتوانیت بەهۆیەوە چەوری ورگ داببەزێنیت و هەڵئاوسانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەیتەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1. دوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی کەرە و ڕۆن: پێویستە ئەو خۆراکەی ئامادەی دەکەیت کەمترین ڕێژەی ڕۆنی بۆ بەکارهێنرابێت، جگە لەوە شیرینییەکان و چۆرەک و کولیچە کاریگەری خراپیان هەیە و نەک بەتەنها چەوری ورگت زیاد دەکەن، بەڵكو چەوری ناوچەکانی دیکەش لەناوچەی کەمەردا کۆدەکەنەوە، بۆیە باشترە لەکاتی برسێتیدا زیاتر هەوڵی خواردنی سەوزە بدەیت.

2. خۆ دەربازکردن لە قەبزی: هەر کاتێک مرۆڤ هەستی کرد قەبزە و ناتوانێت دابنیشێت، پێویستە ئەو خۆراکانە بخوات کە ڕیشاڵیان زۆرە لە نمونەی قارچک، یاخود میوە و سەوزە لە پاڵ زیادکردنی ڕێژەی ئاوخواردنەوە، لەوانەش باشتر ئەوەیە بەیانیان و دوای هەستان لەخەو دوو پەرداخ ئاو و کیوەییەک بە توێکڵەوە بخۆیت.

3. دوورکەوتنەوە لە لاکتۆز: ئەو خۆراکانەی ماددەی لاکتۆزیان تێدایە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ورگ، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە لە خۆراکە دروستکراوەکان بە گەنم و شیر دووربکەویتەوە.

4. جوینی خواردن: یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی هەڵئاوسانی گەدە (ورگ) بۆ پەلەکردن دەگەڕێتەوە لەکاتی نان خواردن. پەلەکردن دەبێتە هۆی تێپەڕبوونی هەوایەکی زۆر بۆناو گەدە و هەڵئاوسانی، باشترین چارەسەر خواردنی هەر ژەمە خۆراکێکە لەماوەی (٢٥ – ٣٠) خولەک، پێویستیشە تەواو ئەو خۆراکانە بجورێت و ئەوەش سەرەتای دەستپێکی پڕۆسەی هەرسکردنە.

5. دوورکەوتنەوە خواردنەوە گازییەکان: خورادنەوە گازییەکان زیانیان هەیە، بۆیە باشترە لێیدووربکەویتەوە و هەرکاتێکیش هەستت بە برسێتی کرد پەرداخێک یان دووان ئاو بخۆرەوە، ئەگەر بەتەنها حەزیشت بە خواردنەوەی نەبوو دەکرێت لیمۆی لەگەڵ بەکار بهێنیت، ئەوەیش دژایەتی برسێتی دەکات و وادەکات لەسەرخۆ خواردن بخۆیت.

6. بنێشت: هەندێک پێیان وایە جوینی بنێشت کێشەی برسێتی چارەسەر دەکات، بەڵام بەپێچەوانەوە هەوایەکی زۆر دەچێتە ناو گەدەوە و دواتر هەست بە هەڵئاوسان دەکەیت، بۆ هەندێکیش جوینی بنێشت هۆکارە بۆ برسێتی.

7. شەکر: کەم بەکارهێنان، یاخود بەکارنەهێنانی شەکر یەکێکە لەچارەسەرەکان، ئەوانەی بەردەوام چا دەخۆنەوە باشترە شەکر کەم بکەنەوە، یان بەکارینەهێنن، باشتریشە لەبری خواردنەوە گەرمەکانی تر شوکولاتەی ڕەش بەکار بهێنیت کە زیانی نییە.

8. سۆدیۆم: زۆرینەی خواردنە ئامادەکراوەکان ماددەی سۆدیۆمی تێدایە، باشترە نوسراوی سەر قتوی خواردنەکان بخوێنیتەوە و هەرچییەک زیاتر لە (٥٠٠) میلیگرام سۆدیۆمی تێدابوو نەیکڕیت، چونکە سۆدیۆمی زۆر هۆکارە بۆ هەڵئاوسانی ورگ.

9. سەوزە خراپەکان: لەڕاستیدا هیچ سەوزەیەک بۆ مرۆڤ خراپ نییە و بەپێچەوانەوە، بەڵام هەندێکیان هۆکارن لە هەڵئاوسانی ورگ، لەوانە: قەڕنابیت، برۆکلی، فاسۆڵیا، بیبەری سور و زەرد و سەوز، تەڕە پیاز، تور، کاهو.

10. ژەمە خۆراکەکان: باشترە لەبری سێ ژەمە خۆراکی تێروتەسەل، ڕۆژانە ژەمەکان بکەیتە پێنج و شەش و کەمکردنەوە لە ڕێژەی ئەو خۆراکەدا بکەیت کە دەیخوێت، بەمشێوەیە پڕۆسەی سوتان و تواندنەوەی چەورییەکانی جەستە خێراتر دەبێت.

11. خواردنە تەندروستەکان: لەلایەن پزیشکەکانەوە بەردەوام ئامۆژگاری دەکرێت، برنجی ئامادەکراو بە کەمێک زەیتەوە بخۆیت زۆر باشترە لە خواردنی پەتاتەی سورکراوە و گەنمەشامی و گەنم کە کاربۆهیدراتیان تێدایەو درەنگ هەرس دەبن.

باشترە لەگەڵ ژەمە خۆراکی شەو، یاخود لەنێوان نیوەڕۆ و ئێوارەدا ماستی خۆماڵی یان مۆز بخۆیت کە بەهۆی بونی پۆتاسیۆم و ماگنیزیۆم تیایدا سودی لێوەردەگریت.

بابەتی پێشتر

یاریی شەترەنج پەیوەندی بە دابەزاندنی کێشەوە هەیە؟

بابەتی دواتر

مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ؟! (١٠) ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ هەرگیز نه‌یانتوانی نازناوی چامپیۆنز لیگ به‌ده‌ست بهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ خه‌تاباره‌؟ میدیا جیهانییه‌کان کلاسیکۆی زه‌وی به‌ ئابڕوچوون ناوده‌به‌ن

شه‌وی ڕابردوو له‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆی ‌نێوان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، به‌رپرسانی ته‌ندروستی و پۆلیسی ساوپاولۆ یارییه‌که‌یان ڕاگرت.…
Total
0
Share